ناس کورد-
بەڕێوەبەرایەتی گشتیی پەروەردەی سلێمانی ڕایەگەیاند، بەهۆی بەفربارین و دۆخی کەشوهەواوە بڕیاریاندا بە ڕاگرتنی تاقیکردنەوەکانی کۆتایی وەرزی یەکەم لە ڕۆژانی سێشەممە و چوارشەممە و پێنج شەممە بەرواری(2022/1/20/19/18) لە گشت ناوەندەکانی خوێندن بە حکومی و ناحکومییەوە.
کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە
دەقی ڕاگەیەنراوەکە:
بۆ سەرجەم ناوەندەکانی خوێندن
دوای ڕاوێژ لەگەڵ بەڕێزان پارێزگاری سلێمانی و بەڕێوەبەری کەشناسی و بومەلەرزەی سلێمانی،لەبەر دابەزینی پلەی گەرمی و بەستەڵەک و سەرما وە بۆ پاراستنی گیانی قوتابیان و خوێندکاران بڕیارماندا بە ڕاگرتنی تاقیکردنەوەکانی کۆتایی وەرزی یەکەم لە ڕۆژانی سێشەممە و چوارشەممە و پێنج شەممە بەرواری(2022/1/20/19/18) لە گشت ناوەندەکانی خوێندن بە حکومی و ناحکومی یەوە تاقیکردنەوەکان دەچێتە (2022/1/25) بە پێی خشتەیەکی تایبەت کە لە لایەن کارگێڕی قوتابخانەکانەوە دیاری دەکرێت.
بەهیوای سەلامەتی بۆ هەمولایەک
بەڕێوەبەرایەتی گشتی پەروەردەی سلێمانی