ناس كورد_
لەگەڵ هاتنی وەرزی سەرما و زوقمدا، ئەگەری توشبوون بە هەڵامەت و پەتای وەرزی و ئەنفلۆنزا زیاترە، بەڵام خۆشبەختانە چەند رێگایەكی خۆپارێزییش هەن كە هەندێكیان لە ماڵپەڕو و سەرچاوە تەندروستییەكاندا بەم جۆرە بڵاوكراونەتەوە:
کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە
1_ پاكوخاوێنی:
ڤایرۆس هۆكاری سەرەكی گواستنەوەی نەخۆشییە، شوشتنی دەستەكان بەشێوەی بەردەوام یارمەتیدەرە بۆ كوشتنی ڤایرۆش بەتایبەت ئەوانەی دەبنەهۆی ئەنفلۆنزا، هەروەها وریابە لەوەی دەست نەدەیت لەدەموچاو و لوتت كە خاڵی چوونەژوورەوەی ڤایرۆسەكانن.
2_ پاراستنی تەڕایی لەش
رەنگە لە زستان ئاوخواردنەوە فەرامۆش بكەیت، ئەمەش مەترسییە بۆ وشكبوونەوە و یارمەتی بڵاوبوونەوەی ڤایرۆس دەدات لە لەشدا.
3_ ڤیتامین سی و سیستمی تەندروست
ڤیتامین سی و ژەمە خۆراكی تەندروست كە بەزۆری لە پرتەقاڵدا هەیە یەكێك لە گرنگترین ئەو هۆكارانەیە كە دەمانپارێزێت لە هەڵامەت و ئەنفلۆنزا. جگە لەوەش خواردنی زینك و ڤیتامین دی یارمەتیدەری بەهێزكردنی بەرگرین و ئەمانەش لە سەوزە و دانەوێڵە و چەرەسات و میوەدا هەن.
4_ وەرزشكردن
ئەگەر زۆر بەسادە و سانایی بووە نابێت وەرزشكردن فەرامۆش بكرێت وەك یۆگا، ڕێكردن نیوكاتژمێر، ئەمە جگە لەدابەزاندنی كێش چالاكترت دەكاتەوە.
5_ خەوی پێویست
بەرەنگاربوونەوەی ئەنفلۆنزا پێویستی بە پشووی سروشتی هەیە، لەوانەش خەوی پێویست، نەخەوتن و مانەوە بەبێداری لاوازت دەكات بەرامبەر ڤایرۆس و هەوكردن، مرۆڤ پێویستی بە 7_8 كاتژمێر خەو هەیە بۆ لەشی پرۆتینی پێویست بۆ بەرەنگاربوونەوەی پەتا دەربدات.