گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

وێنە و زانیارى

وردەکاریی تەقینەوەکانى بەغدا؛ بانکەکانى کوردستان و جیهان بەئامانج گیران

2022.01.16 - 22:54
App store icon Play store icon Play store icon
وردەکاریی تەقینەوەکانى بەغدا؛ بانکەکانى کوردستان و جیهان بەئامانج گیران

ناس کورد-

 

ئامانجى دوو تەقینەوەکەى بەغدا بانکەکانى جیهان و کوردستان بووە لەناوچەى کەرادەى بەغدا کە بەهۆیەوە چەند کەسێک برینداربوون.

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

سەرچاوەیەکى ئەمنى بۆ "ناس" ى ئاشکراکرد، تەقینەوەى یەکەم بۆ بە ئامانج گرتنى بانکى جیهان بووە لەگۆڕەپانى واسقى ناوچەى کەرادە، کە بەهۆیەوە چەند پاسەوانێکى بانکى جیهان برینداربوون، سەرەڕاى زیانى ماددى کەبە ئۆتۆمبێل و بانکەکە گەیشتووە.

 

لاى خۆیەوە، شانەى میدیاى ئەمنى رایگەیاند، لێکۆڵینەوەیان دەستپێکردووە لەو دوو تەقینەوەیەى لەرێگەى بۆمبى دەنگییەوە ئەنجامدران کە بانکەکانى جیهان و کوردستانیان لەکەرادە بەئامانج گرت و بەهۆیەوە دوو کەس بەسوکى برینداربوون.

 

me_ga.php?id=31902  

me_ga.php?id=31903  

me_ga.php?id=31904