ناس کورد-
بەڕێوەبەرایەتى پەروەردەی شارباژێڕ بریاریدا سبەینێ دەوامی سەرجەم قوتابخانەو باخچەكان رابگیرێت، بەهۆى شەپۆلى بەفر و سەرماوە.
کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە
بەپێی راگەیەنراوێکى بەرێوەبەرایەتییەکە، بڕیارەکە بە راوێژكردن لەگەڵ قائیمقامی قەزای شارباژێڕ دراوە، لەپێناو پاراستنی سەلامەتی خوێندكاران و مامۆستایان و فەرمانبەراندا.
لاى خۆیەوە، قائیمقامیەتی قەزای چەمچەماڵ لە راگەیەنراوێکدا رایگەیاند، بەهۆی شەپۆلی سەرما و دابەزینی پلەکانی گەرما، سبەی دوو شەممە ١٧/ ١/ ٢٠٢٢ لە باخچەکانی ساوایان و پۆلەکانی ١ و ٢ و ٣ی بنەڕەتی پشوو دەبێت. پشوو ئەو قۆناغانە ناگرێتەوە کە تاقیکردنەوە ئەنجام دەدەن.