گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

داعش چەند کەسێک لەپارێزگاى سەڵاحەدین ’’لەسێدارەدەدات’’

2022.01.16 - 20:16
App store icon Play store icon Play store icon
داعش چەند کەسێک لەپارێزگاى سەڵاحەدین ’’لەسێدارەدەدات’’

ناس کورد-

 

چەند سەرچاوەیەکى رۆژنامەنوسى لەپارێزگاى سەڵاحەدین رایانگەیاند، چەکدارانى داعش ژمارەیەک راوچییان لەپارێزگاى سەڵاحەدین لەسێدارەداوە.

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

بەوتەى سەرچاوەکان (16-1-2022)، چوار راوچى لەکۆى پێنج راوچى کە لەناوچەى قادرییەى باشورى قەزاى سامەرا لەلایەن داعشەوە رفێندرابوون بەئاشکرا لەسێدارەدراون، پێنجەمیشان بەبرینداریی هەڵهاتووە دواى ئەوەى چەکدارەکان وایانزانیوە گیانى لەدەستداوە".

 

تا ئێستا لایەنە ئەمنییەکان هیچ لێدوانێکیان لەو بارەیەوە نەداوە.