کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە
ناس کورد- وێڕاى پیشاندانى نیگەرانییان لەوەى هەڵوەشێتەوە، سێ وڵاتى نێو ڕێککەوتنە ئەتۆمییەکەى ئێران پابەندبوونیان بەڕێککەوتنەکە دووپاتکردەوە، ئێرانیش ڕایدەگەیەنێت، بەمەرج ئامادەى گفتوگۆن لەگەڵ ئەمریکا. . بەڕیتانیا و فەڕەنسا و ئەڵمانیا لە ڕاگەیەندراوێکى هاوبەشدا، پابەندبوونیان بە ڕێککەوتنە ئەتۆمییەکەى ئێران دووپات کردەوە و نەشیانشاردۆتەوە نیگەرانن لە ئەگەرى هەڵوەشاندنەوەى ئەو ڕێککەوتنە. . ئەو سێ وڵاتە کە لایەنێکى سەرەکى ڕێککەوتنەکەن، ئاماژەیان بەوەشکردووە: "نیگەرانییەکى گەورەمان هەیە لەبارەى هێرش و ئاڵۆزییەکانى کەندا و تێکچونى بارودۆخى ئەمنى ناوچەکە"، دواشییان کردووە، ڕێگایەک بدۆزرێتەوە بۆ ڕاگرتنى ئەو ئاڵۆزییانە و دەستپێکردنى دانوستان بۆ ئەو بابەتە. . هەر ئەمڕۆ حەسەن ڕۆحانى، سەرۆککۆمارى ئێران ئاماژەى بەوەکرد، وڵاتەکەى ئامادەى گفتوگۆ و دانوستانە لەگەڵ ئەمریکا بەمەرجێک ئەمریکا سزاکانى سەر ئێران هەڵگرێت و بگەڕێتەوە بۆ نێو ئەو ڕێککەوتنەى کە لە ساڵى 2015 واژوو کراوە. . بەڵام هەفتەى ڕابردوو، لە ڕاگەیەندراوێکدا ئەمریکا لە ئەنجومەنى وزەى ئەتۆمى جیهان ئاماژەى بەوەکرد، ڕەفتارەکانى ئێران بۆ زادکرنى پیتاندنى یۆرانیۆم و پێشخستنى بەرنامە ئەتۆمییەکەى ئەوەندەى تر کۆمەڵگاى نێودەوڵەتى نیگەران کردووە. . ڕاگەیەندراوە ئەمریکییەکە لەو ئەنجومەنە وتیشی: "واشنتن ئامادەى گفتوگۆیە لەگەڵ ئێران بەڵام بەبێ مەرجى پێشوەختە". . .