گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

زانیاریی زیاتر

لەسەر گەڕانەوەی 121 ملیۆن دینار پارەی کارەبا بۆ ماڵێک ڕوونکردنەوە دەدرێت

2022.01.16 - 18:21
App store icon Play store icon Play store icon
لەسەر گەڕانەوەی 121 ملیۆن دینار پارەی کارەبا بۆ ماڵێک ڕوونکردنەوە دەدرێت

ناس کورد- 

دوای ئەوەی بەگوێرەی پسوڵەی کارەبا، ماڵێک لە کەلار بڕی زیاتر لە 121 ملیۆن دینار پارەی کارەبای بۆ گەڕاوەتەوە، کارەبای گەرمیان لە ڕوونکردنەوەیەکدا ڕایگەیاند، ھەڵەی تێدابووە و پێش ئەوەی بدرێتە ماڵەکە چاککراوە، بڕی پارەکە 591 هەزار دینارە نەک 121 ملیۆن.

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

دەقی رونکردنەوەکە: 



دوای ئەوەی لەچەندسایت و پەیجێكی تۆڕەكۆمەڵایەتیەكان پسولەیەكی كارەبابڵاوكرایەوە كەگوایە هاوڵاتیەك لەشاری كەلار بڕی (١٢١٨٧٥٢٥٠)سەدووبیست ویەك ملێۆن وهەشت سەدوحەفتاو پێنج هەزارودووسەدوپەنجادینار پارەی كارەبای بۆهاتبێتەوە بەڕێوبەرایەتی گشتیمان ڕای دەگەیەنێت ئەوپسولە یە لەكاتی چاپكردنداهەڵەی تێداكراوە وە پێش ئەوەی لەڕێگای ژمێركارەكانمانەوە دابەش بكرێت وبگات بەدەستی هاوبەشەكە  پێی زانراوە و ڕاستكردنەوەی بۆكراوە كەبڕی پارەی ئەوهاوبەشە بڕی (٥٩١٢٥٠)پێنج سەدوونەوەدویەك هەزارودووسەدوپەنجا دینارە. 

 

هاوپێچ وێنەی پسولەی ئەوهاوبەشە دوای ڕاستكردنەوەی

No photo description available.