ناس کورد-
وەزارەتى پێشمەرگە بەرزکردنەوەى پلەى نزیکەى شەش هەزار پێشمەرگەى راگەیاند.
کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە
بەپێی راگەیەنراوێکى وەزارەتەکە (16-1-2022)، بڕیار درا، بە بەرزکردنەوەی پلەی (٥٧٨٧)، پلەدار و پێشمەگەی سەر بەدیوان و لیواکانی وەزارەتی پێشمەرگە، بە دووخشتەی جیاواز بۆ ئەیلولی ٢٠٢١.
ئاماژە بەوەشکراوە، بڕیارەکە لەلایەن شۆرش ئیسماعیل، وەزیری پێشمەرگەوە دراوە پاڵپشت بەماددەی(چواردە) لە سیستەمی ژمارە (٦) ساڵی ٢٠١١ و پەیڕەو (نیزامی) راژە و خانەنشینی پێشمەرگە، تایبەت بە یاسای ژمارە (٣٨) ساڵی (٢٠٠٧)، ئاماژە بە فەرمانی وەزاری وەزارەتی پێشمەرگە، بەڕێوەبەرایەتی ئیدارەی گشتی ژمارە (٦٠٣٣) لە ٤/١٢/٢٠١١، تایبەت بە ڕێنمایی پلەبەرزکردنەوەی کارمەندان.