ناس کورد-
قایمقامیەتى چۆمان داوا لە گەشتیاران دەکات سەردانى ئەو سنورە نەکەن بەهۆى بارینى بەفرى زۆرەوە کە بووەتە هۆى داخستنى رێگاکان و نزمبوونەوەى پلەى گەرما بۆ 15 پلەى ژێر سفر.
کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە
قایمقامیەتى چۆمان (16-1-2022) لە راگەیەنراوێکدا رایگەیاند "بەگەشتیاران و هاوڵاتیان ڕادەگەیەنین، لە سەختی رێگاکان و کەم بوونی ئاستی بینین وئەگەری هەڵکردنی باو کڕێوە و خراپی کەش و هەوا، دابەزینی پلەکانی گەرما بۆ خوار -١٥ باشتر وایە لەو دوو ڕۆژەدا ئاگاداری خۆتان بن، لەهاتنتان بۆ سنورەکەمان بەهیوای لە ڕۆژانی ئاسایی بوونەوەی کەش و هەوا چێژ لە دیمەنە جوانەکانی باڵەکایەتی ببینن".
دەقى راگەیەنراوەکە:
شەپۆلێکی بەفر بارین سنوری قەزای چۆمان دەگرێتەوە
قەزای چۆمان و ناحیەکانی سنورمان کەوتونەتە ژێر کاریگەری شەپۆلێکی چڕی بەفر بارین، نزیکەی ٢٥سم بەفر باریووە. ئەمەش بۆتە هۆی سەخت بوونی هاتوچۆ کردن لە سنورەکەمان.
گەشتیاران و ئەوانەی نیازی سەردانی کردنی سنوری حاجی ئۆمەران بەتایبەتی و قەزای چۆمان بەشێوەیەکی گشتی یان هەیە، لەئێستادا ڕێگاکان بۆ هاتوچۆکردن لەبارنین . ئەگەر ناچاری نەبێت سەردانی سنورەکەمان مەکەن ، دواجار سەلامەتی لەهەموو خۆشیەکاتیەکانی ناو بەفر گرنگترە.
بەگەشتیاران و هاوولاتیانی خۆشەویست ڕادەگەینین، لە سەختی رێگاکان و کەم بوونی ئاستی بینین وئەگەری هەڵکردنی باو کڕێوە و خراپی کەش و هەوا، دابەزینی پلەکانی گەرما بۆ خوار -١٥ باشتر وایە لەو دوو ڕۆژەدا ئاگاداری خۆتان بن، لەهاتنتان بۆ سنورەکەمان بەهیوای لە ڕۆژانی ئاسایی بوونەوەی کەش و هەوا چێژ لە دیمەنە جوانەکانی باڵەکایەتی ببینن.