گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

دوو کاتژمێر

بەرپرسێکى یەکێتى لەسەر شاندى هاوبەش لەگەڵ پارتى ڕەخنە لەحزبەکەى دەگرێت

2022.01.16 - 16:36
App store icon Play store icon Play store icon
بەرپرسێکى یەکێتى لەسەر شاندى هاوبەش لەگەڵ پارتى ڕەخنە لەحزبەکەى دەگرێت

ناس کورد-

 

ئەندامێکى ئەنجومەنى باڵاى سیاسی و بەرژەوەندى یەکێتى رایگەیاند، دەبوایە حزبەکەى پێشتر بیزانیایە پارتی لەگەڵ سەدرو سونەكان رێككەوتووە‌، بۆ ئەوەى دواى دوو کاتژمێر شاندى هاوبەش هەڵنەوەشایەتەوە.

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

مەلا بەختیار لە راگەیەنراوێکدا (16-1-2022) رایگەیاند "باشبوو وەفدی هاوبەشی یەكێتی و پارتی پێكەوەچوونە بەغداد، خۆزگە هەموو حزبەكانی تریشی لەوەفدەكەدا بونایە، بەڵام دوای دوو رۆژ، دیسانەوە لێك دەترازێین! بەداخەوە بۆ هەناسەیان درێژ ناكەن یەكێتی و پارتی و ئەم پەلەپەلەیان لەچییە؟! ئاخر دوو رۆژ چییە بۆ مێژوو، بۆ چارەنوسی میللەتێك، بۆ دان بەخۆدا ناگرن تا لێكنەترازێن!".

 

رونیشیكردەوە "دەبوایە یەكێتی پێشتر بیزانیایە پارتی لەگەڵ سەدرو سونەكان رێككەوتووە‌و چەندینجار وەفدی صەدرو سوننەكان هاتونەتە هەولێرو وەفدی پارتیش چۆتە بەغداد، ئەمەش مانای ئەوەیە پارتی لەگەڵ صەدرو سوننەكان زۆر چۆتە پێشەوە، بۆیە كاتێك وەفدی هاوبەش پێكهێنرا، دەبوایە یەكێتی بیوتایە، ئایە پارتی ئێوە لەگەڵ سەدرو سوننەكان رێككەوتوون یاننا؟! ئەگەر رێككەوتوونتان كۆتایی پێهێناوە، ئەوا ئێمە وەكو وەفدی هاوبەش نایەن بۆ بەغداد، ئەگەر رێكیش نەكەوتوون فەرموو با بەرنامەی هاوبەش دابنێین بۆ رێككەوتن. هەربۆیە دوای دووسەعات وەفدە هاوبەشەكە تێكدرا‌و ئەمەش مایەی داخە چارەنوسی گەلێك و مییللەتێك بەدوو سەعات تێكبچێت!".

 

بەوتەى مەلا بەختیار، لەدوای هەڵپەساردنی سەرۆكایەتی نوێی پەرلەمان، دەرفەتێک كەوتۆتە دەست یەكێتی‌و پارتی‌و تروسكاییەكی چارەسەر دەبیندرێ‌، "تكا دەكەین لەمەكتەبی سیاسی و سەركردایەتی ئەم دوولایەنە، كە تكایە ئەو تروسكاییە مەكوژێننەوەو زیاتری بكەن نەك كەمتر. زووتر بكەونە گفتوگۆ و خاڵە هاوبەشەكان بەسەر خاڵە ناكۆكەكاندا زاڵ بكەن و پۆستێك ئەوە ناهێنێت، پارتی و یەكێتی ساڵەهای تر لەگەڵ یەكتر بیكێڵن!".