گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

زانیاریی زیاتر

سەبارەت بە کەشوهەوا و بەفربارینی ئەمشەو لە سلێمانی هۆشداری دەدرێت

2022.01.16 - 15:47
App store icon Play store icon Play store icon
سەبارەت بە کەشوهەوا و بەفربارینی ئەمشەو لە سلێمانی هۆشداری دەدرێت

ناس کورد- 

بەگوێرەی پێشبینییە کەشناسییەکان، لە ئێوارەی ئەمڕۆوە تاوەکو سبەینێ ئەگەری بەفربارین لە سەنتەری بەشێک لە شار و ناوچەکانی سنوری پارێزگای سلێمانی هەیە و پلەکانی گەرمی بەشێوەیەکی بەرچاو نزمدەبنەوە بۆ ژێر سفر و بەستن ڕوودەدات.

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

ئاراس جەبار، شارەزای کەشناسی (یەکشەممە 16-1-2022) ڕایگەیاند، "لە کاتەکانی داهاتوودا کاریگەری شەپۆلی بەفر و بارانبارین لە سنوری پارێزگای دھۆک و ناوچە شاخاوییەکانی کۆتایی پێدێت و پلەکانی گەرما چەند پلەیەک بۆ ژێر سفر نزمدەبنەوە ." 

 

ئاماژەی بەوەشکردووە، "لە ناوچەکانی سنوری پارێزگای سلێمانی و ھەڵەبجە و راپەرین کاتەکانی ئێوارە بەدواوە بۆ بەرەبەیانی سبەی دووشەمە ١٧-١-٢٠٢٢ کاریگەری بارستە ھەوای سارد و شەپۆلی بەفر و بارانبارین زیاتر دەبێت و لەھەندێک ناوچەدا ھەورە بروسکە و بای چالاکی لەگەڵ دەبێت و لە ئەنجامی نزمبوونەوەی زیاتری پلەکانی گەرما بەفر بارین سەنتەری شار و ناوچەکانی سنورەکە دەگرێتەوە کە بەرزیان زیاترە لە ٧٠٠ مەتر لە ئاستی ڕووی دەریا." 

 

ئەوەشی خستووەتەڕوو، " لە سنوری پارێزگای ھەولێر بەفر بارین لەناوچە شاخاویەکان بەرێژەیەکی مامناوەند بۆ کەم تا بەرەبەیانی سبەی بەردەوامی دەبێت و پلەکانی گەرما لەناوچە شاخاوییەکان بۆ ژێر سفری سەدی نزمدەبنەوە، هەروەها لەسنوری پارێزگای کەرکوک و ئیدارەی گەرمیان بارانبارین بە رێژەی کەم بۆ مامناوەند بەردەوام دەبێت ." 

 

دەشڵێت، "بەگشتی کاریگەری ئەم شەپۆلە بەفر بارینە پێش نیوەرۆی سبەی دووشەمە ١٧-١-٢٠٢٢ تا کاتەکانی ئێوارە بەشێوەی پچر پچر بەردەوامی دەبێت بەتایبەت لەسنوری پارێزگای سلێمانی و ھەڵەبجە و لەشەودا کۆتایی پێدێت و پلەکانی گەرما لەسەرجەم ناوچەکانی ھەرێمدا نزمدەبنەوە بۆ سفر و ژێر سفر پلەی سەدی لە ناوچە شاخاوییەکانیش بۆ زیاتر لە ١٠ تا ١٥ پلە ژێر سفر، بۆیە ھۆشداری لە دروستبوونی شەختە و بەستنێکی زۆر دەدەین لەناوچەکەدا ھیوادارین ھەموو لایەک ئاگادار بن و بە وریاییەوە ھاتوچۆ بکەن."