ناس كورد_
موقتەدا سەدری ڕێبەری ڕەوتی سەدر پاش دیداری دوێنێ شەوی هادی عامری لەماڵەكەی خۆی ئەمڕۆ بە دوو دێڕی دەستخەت جەختی لە هەڵوێستەكانی پێشووی كردەوە.
کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە
سەدر لە تویتێكدا (16_1_2022) كە "ناس كورد" بینیویەتی بە جافی سوور و سەوز نووسیویەتی، " نە رۆژهەڵاتی و نە رۆژئاوایی، حكومەتێكی زۆرینەی نیشتمانی."
چەند سەرچاوەیەكی ئاگادار دەڵێن، لە دیداری دوێنێی هادی عامری سەرۆكی فەتح و موقتەدا سەدردا لە حەنانەی نەجەف سەدر چەند ئۆفەرێكی خستووەتەبەردەم ناوبراو بۆ وەرگرتنی پۆستی وەزاری.
بەگوێرەی لێدوانی ئەو سەرچاوانە كە "ناس كورد" بەدواداچوونی بۆ كردووە (15_1_2022) سەدر پێشنیاری كردووە لە بەرامبەر بەشداریكردنیان لە حكومەت ڕەوتی حیكمە وەزارەتی نەوت وەرگرێتەوە لە گەڵ جێگری سەرۆك وەزیران و ئەمیندارێتی گشتی بەغدا، بۆ فەتحی حەشدی شەعبییش پێشنیاری وەزارەتی گواستنەوە و ناوخۆ و جێگری سەرۆك كۆماری كردووە.
بەگوێرەی سەرچاوەكان ئەم ئۆفەرانەی سەدر بەرامبەر كشانەوە لە "چوارچێوەی هاوئاهەنگی" كراون لەلایەن حەكیم و هادی عامرییەوە.
فادی شەممەری ئەندامی مەكتەبی سیاسی ڕەوتی حیكمە لەم بارەیەوە ڕایگەیاند، هەندێ لەو پێشنیارانە كۆنن و ڕەوتی حیكمە لە ڕیشەوە پۆزشی هێناوەتەوە بۆ بەشداریكردن، پێگە و پۆستەكان گرنگ نین، گرنگ ئەو رێسایە كە حكومەتی لەسەر پێكدەهێنرێت.