ناس کورد-
سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان و باڵیۆزی بەڕیتانیا لە عێراق کۆبوونەوە و لە تەوەرێکدا باسیان لە پرسی هەڵبژاردنی سەرۆک کۆماری عێراق کرد و هه‌ردوولا هاوڕا بوون له‌سه‌ر يه‌كڕيزيى لايه‌نه سياسييه‌كانى هه‌رێمى كوردستان له به‌غدا.
کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە
نێچيرڤان بارزانى، سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان ئه‌مڕۆ (يه‌كشه‌ممه 16-1-2022) پێشوازى له مارك برايسۆن ريچاردسۆن، باڵيۆزى به‌ريتانيا له عێراق و شاندێكى ياوه‌رى كرد.
بەگوێرەی ڕاگەیەنراوێکی سەرۆکایەتی هەرێمی کوردستان، "له كۆبوونه‌وه‌كەدا دوايين پێشهاته‌كانى دۆخى سياسى، پرۆسه‌ى هه‌ڵبژاردنى ده‌سته‌ى سه‌رۆكايه‌تيى په‌رله‌مانى عێراق، گفتوگۆى لايه‌نه‌كان بۆ هه‌نگاوه‌كانى داهاتووى پرۆسه‌ى سياسى و هه‌ڵبژاردنى سه‌ركۆمار و پێكهێنانى حكومه‌ت، په‌يوه‌نديه‌كانى هه‌ولێر ـ به‌غدا و په‌يوه‌ندييه‌كانى به‌ريتانيا له‌گه‌ڵ عێراق و هه‌رێمى كوردستان تاووتوێ كران."
ئەوەش هاتووە، نێچيرڤان بارزانى جه‌ختى له گرنگى و پێويستيى سه‌قامگيريى سياسى له عێراق و هه‌بوونى متمانه و تێگه‌يشتنى هاوبه‌شیی لايه‌ن و پێكهاته‌كان بۆ به‌ڕێوه‌چوونى پرۆسه‌ى سياسى و ئێستا و داهاتوويه‌كى باشتر بۆ وڵات كرده‌وه.
بەگوێرەی ڕاگەیەنراوەکە، هه‌ردوولا هاوڕا بوون له‌سه‌ر گرنگيى يه‌كهه‌ڵوێستى و يه‌كڕيزيى لايه‌نه سياسييه‌كانى هه‌رێمى كوردستان له به‌غدا و هيوايان خواست گفتوگۆ و هه‌وڵى هێزه سياسييه‌كان و لێكگه‌يشتنى هاوبه‌ش و سه‌قامگيريى سياسى له‌گه‌ڵ خۆي‌دا بهێنێت، باسيان له‌وه‌ش كرد، كه دۆستانى عێراق به بايه‌خه‌وه له گفتوگۆى لايه‌نه عێراقييه‌كان ده‌ڕوانن.
لە ڕاگەیەنراوەکەدا ئەوەش هاتووە، "باڵيۆزى به‌ريتانيا له عێراق پابه‌نديى وڵاته‌كه‌ى به به‌رده‌واميى كاركردن له‌گه‌ڵ عێراق و هه‌رێمى كوردستان دووپات كرده‌وه و سوپاسى رۆڵى نێچيرڤان بارزانى له پرۆسه‌ى چاكسازيى وه‌زاره‌تى پێشمه‌رگه‌دا كرد و به‌رده‌واميى پشتگيريى وڵاته‌كه‌ى بۆ رێكخستنه‌وه‌ى پێشمه‌رگه ده‌ربڕى."
ئاماژە بەوەشکراوە، "پێشهاته ئه‌منييه‌كانى ئه‌م دواييه و به‌ئامانجگرتنى باره‌گاى نێرده ديپلۆماسييه‌كان و باره‌گاى لايه‌نه سياسييه‌كان له به‌غدا، دۆخى په‌تاى كۆرۆنا، پرسى كۆچ و دۆخى ناوچه‌كه به‌گشتى، ته‌وه‌رێكى ديكه‌ى كۆبوونه‌وه‌كه بوو، كه تێيدا به‌ڕێزان و كونسولى گشتى و راوێژكارى به‌رگرى له كونسولخانه‌ى گشتيى به‌ريتانيا له هه‌ولێر ئاماده بوون."