گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

زانیاری و ڤیدیۆ

بە ڤیدیۆ؛ ڕێگایەکی سەرەکی هەولێر بەهۆی زۆری بەفرەوە داخرا

2022.01.16 - 10:41
App store icon Play store icon Play store icon

ناس کورد-

هاتووچۆی هەولێر شوفێران ئاگادار دەکاتەوە، بەهۆی بەفربارینی زۆر ڕێگای دەربەندی گۆمەسپان بۆ سەر چیای سەفین و کەپکی گەرۆتە دادەخرێت.

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

بەڕێوەبەرایەتی هاتووچۆی هەولێر (16-1-2022) ڕایگەیاند، "سەرجەم شوفێران وهاووڵاتییان ئاگادار دەکەینەوە، بەهۆی دابارینی بەفرێکی زۆر، رێگای دەربەندی گۆمەسپان بۆسەر چیای سەفین و کەپکی گەرۆتە دادەخرێت، لەبەر چڕی بەفرەکە لەسەر رێگا و کەمبونەوەی مەودای بینینیش بۆ چەند مەترێک".

 

دەشڵێت، "هاووڵاتییان و شوفێران ئێستا وەک بەدیل دەتوانن رێگای ( هەولێر شەقڵاوە هیران) بەکاربێنن، کە لەکاتی ئێستا هاتووچۆ تیایدا ئاساییە، لەهەمانکاتیش داوایان لێدەکەین هاتووچۆیان سنووردار بکەن، لە حاڵەتی زۆر پێویست نەبێت سەفەر نەکەن".