ناس كورد-
میدیاکانی ئەفغانستان ڕایانگەیاند، بزوتنەوەى تاڵیبان بڕیاری داوە بە دەرکردنی دوو هەزار و 840 ئەندام و چەکداری خۆی، ئەوەش لە چوارچێوەی "پرۆسەیەکی وردبینیکردن" کە بزوتنەوەکە دەستیپێکردووە.
کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە
هەر بەپێی ڕاپۆرتەکان، ئەو ئەندام و چەکدارانە بە تۆمەتی "ئەنجامدانی سەرپێچی" دەرکراون.
لەتیفوڵا حەکیمی، سەرۆکی لیژنەکە لە وەزارەتی بەرگریی ئەفغانستان دەڵێت، "ئەو کەسانە لە پرۆسەیەکی وردبینیکرندا دەرکراون تاوەکو بتوانین سوپا و هێزێکی پۆلیسی پاک و خاوێن لە داهاتوودا دروست بکەین."
دەشڵێت، "ئەوانەی دەرکراون تێوەگلاون لە گەندەڵی و مادەی هۆشبەر، دەستیان لە ژیانی تایبەتی خەڵک وەرداوە و هەندێکی تریان پەیوەندییان بە داعشەوە هەبووە."
پێشتر بزوتنەوەکە ئاشکرای کرد کە لیژنەیەکی پێکهێناوە بۆ ڕێکخستنەوەی ئەندامەکانی و ئەوانەی سەرپێچی یاسا و ڕێکارەکان دەکەن.