ناس کورد-
مه‌فره‌زه‌كانی به‌شی پۆلیسی نه‌هێشتنی تاوان لە نوسینگه‌ی بهكرهجۆو له‌دوو چالاكی جیادا دوو تۆمه‌تباریان به‌تاوانی دزیكردن ده‌ستگیركرد.
کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە
پۆلیس لە ڕاگەیەنراوێکدا (16-1-2022) دەڵێت، "پاش تۆماركردنی سكاڵای هاوڵاتییه‌ك كه بڕی هه‌زار دۆلاری ئه‌مریكی لێدزراوه، ده‌ستبه‌جێ هێزه‌كانی پۆلیس لێكۆڵینه‌وه‌كانیان ده‌ستپێكردو دوای وه‌رگرتنی بڕیاری به‌ڕێز دادوه‌ر توانرا تۆمه‌تبار بدۆزرێته‌وه‌و ده‌ستگیربكرێت."
"تۆمه‌تبار (ب، ئـ، ب) له‌دایكبووی 1998 به‌بڕیاری به‌ڕێز دادوه‌رو به‌پێی مادده‌ی 443 له‌یاسای سزادان ڕاگیراوه‌و لێكۆڵینه‌وه‌كان به‌رده‌وامه."
"تۆمه‌تباری ناوبراو دانی به‌تاوانه‌كه‌یدا ناوه‌و له‌سه‌ر دۆسیه‌یه‌كی دیكه‌و به‌پێی مادده‌ی 428 له‌بنكه‌ی پۆلیسی به‌كره‌جۆ سكاڵای له‌سه‌ر تۆماركراوه‌و داواكراو بووه."
له‌لایه‌كی دیكه‌وه‌و "پاش چاودێریكردن‌و كۆكردنه‌وه‌ی زانیاری له‌سه‌ر تۆمه‌تبارێك كه بڕێكی زۆر جه‌گی سه‌قف به‌ستنی دزیبوو، ده‌ستبه‌جێ هێزه‌كانی پۆلیس لێكۆڵینه‌وه‌كانیان ده‌ستپێكردو دوای وه‌رگرتنی بڕیاری به‌ڕێز دادوه‌ر توانرا تۆمه‌تبار (ئـ، ع، س) له‌لایه‌ن مه‌فره‌زه‌كانی نوسینگه‌ی ڕۆژهه‌ڵاتی به‌شی پۆلیسی نه‌هێشتنی تاوانه‌وه ده‌ستگیربكرێت."
پۆلیسی ئاماژەی بەوەشکردووە کە "تۆمه‌تباری ناوبراو دانی به‌تاوانه‌كه‌یدا ناوه‌و له‌ئێستادا به‌بڕیاری به‌ڕێز دادوه‌رو به‌پێی مادده‌ی 444 له‌یاسای سزادان ڕاگیراوه‌و لێكۆڵینه‌وه‌كان به‌رده‌وامه."