گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

نوێ

نوێترین بڕیاری یەکێتی لەسەر پۆستی سەرۆک کۆمار ئاشکرا کرا

2022.01.15 - 23:57
App store icon Play store icon Play store icon
نوێترین بڕیاری یەکێتی لەسەر پۆستی سەرۆک کۆمار ئاشکرا کرا

ناس کورد- 

ناوەڕۆکی کۆبوونەوەی مەکتەبی سیاسیی یەکێتی ئاشکرا کرا و بەگوێرەی زانیارییەکان جەخت لەوە دەکاتەوە کە پۆستی سەرۆک کۆمار لە دەستی یەکێتی بمێنێتەوە، بەبێ ئەوەی هیچ ناوێک بۆ ئەو پۆستە دیاری بکات.

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

میدیای نزیک لە دەباشان (شەممە 15-1-2022) بڵاویکردەوە، لە کۆبوونەوەی ئەمڕۆی مەکتەبی سیاسیی یەکێتی جەخت لەوە کراوەتەوە کە پۆستی سەرۆک کۆماری عێراق لە دەستی کورد و لەنێویدا بۆ یەکێتی بمێنێتەوە و بۆ ئەو مەبەستەش گفتوگۆکانیان لەگەڵ لایەنەکان درێژە پێدەدەن. 

 

ئاماژەی بەوەشکردووە، لە کۆبوونەوەکەدا هیچ کەسێک وەک ناوی کۆتایی بۆ ئەو پۆستە دیاری نەکراوە. 

 

میدیای دەباشان لەزاری سەرچاوەیەکی مەکتەبی سیاسیی یەکێتییەوە ڕاشیگەیاندووە، لە سبەینێوە یەکێتی جوڵەیەکی سیاسی دەستپێدەکات و لەگەڵ سەرجەم لایەنەکانی عێراق کۆدەبێتەوە. 

 

زیاتر بخوێنەرەوە: زانیاریی لەبارەی پەیوەندیی پارتی و یەکێتی و کشانەوەی هۆشیار زێباری