گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

بۆردومانی چڕ بۆ سەر باغوز بەردەوامە

سێ هەزار چەکداری داعش و خێزانەکانیان خۆیان ڕادەستی هەسەدە کرد

2019.03.13 - 08:37
سێ هەزار چەکداری داعش و خێزانەکانیان خۆیان ڕادەستی هەسەدە کرد

 

ناس کورد-

 

لەماوەی 24 کاتژمێری ڕابردوودا سێ هەزار چەکداری داعش و خێزانەکانیان خۆیان ڕادەستی هێزەکانی سوریای دیموکرات کردووە، لە شەوی ڕابردووشەوە جارێکی دیکە بۆردومانی چڕ بۆ سەر گوندی باغوز دەستیپێکردوەتەوە.

 

تا دێت فشارەکانی هێزەکانی سوریای دیموکرات بۆ سەر داعش لە دواهەمین ناوچەی ژێر دەسەڵاتیدا لە سوریا چڕتر دەبێتەوە و بەشێک لەو چەکدارەکانی ئەو ڕێکخراوەش لە دوا ساتەکاندا بڕیاریانداوە شەڕ نەکەن و خۆیان ڕادەست بکەن.

 

https://twitter.com/mustefabali/status/1105575409809346567

 

مستەفا بالی بەرپرسی ڕاگەیاندنی هەسەدە ئاشکرای کردووە کە لە 24 کاتژمێری رابردوودا سێ هەزار چەکداری داعش لە باغوز خۆیان ڕادەستی هێزەکانیان کردووە، هاوکات یاماژە بۆ ئەوەش دەکات توانیویانە سێ ژن و چوان منداڵی ئێزدیش ئازادبکەن.

 

بالی جەختدەکاتەوە کە ساتی یەکلاکردنەوەی شەڕەکە لە هەر کاتێکی دیکە نزیکترە.

 

https://twitter.com/HosengHesen/status/1105570699870195718

لە شەوی ڕابردووشەوە جارێکی دیکە بۆردومانی چڕ بۆ سەر گوندی باغوز دەستی پێکردەوە و تا بەرەبەیانی ئەمڕۆش بۆردومان و پێکدادان بەردەوامە.

 

https://twitter.com/MHJournalist/status/1105675262983880707