ناس كورد-
حسێن بیكلەری، سەرۆكی كۆمەڵەی پاڵپشتی نەخۆشەكانی گورچیلە لە كرماشان دەڵێت هەژارەكانی ئێران كە دەیانەوێت گورچیلە بفرۆشن دەچن بۆ عێراق لەوێ نرخ بە دلارە و گرانترە.
کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە
بیلكلەری لە لێدوانێكدا كە "ناس كورد" بینیویەتی (14_1_2022) دەڵێت، ئەوانەی گورچیلە دەفرۆشن پێیان وایە نرخ لە ئێران هەرزانە و باشترە بچن بۆ عێراق لەوێ بەدۆلارە.
بەوتەی ئەم بەرپرسە فرۆشیارانی گورچیلە زۆرن، بەڵام كڕیار زۆر كەمن چونكە نرخ گرانە و بەم هۆیەوە چاندن لە ئێران زۆر كەم بووەتەوە.
بەگوێرەی زانیارییەكانی ناوبراو نرخ لە ئێران 80 ملیۆن تمەنە بۆ گورچیلە لەناو كۆمەڵەكەی ئەوان، بەڵام لەدەرەوەی ئەوان دەگاتە 150_300 ملیۆن تمەن.
بە گوێرەی سەرچاوە پزیشكییەكانی ئێران فرۆشیارانی گورچیلە لە ئێران زۆر زیادیان كردووە بەهۆی هەژاری و نەبوونییەوە.