ناس کورد-
بەڕێوەبەرایەتی گشتیی کەشناسیی هەرێم پێشبینی دەکات، باران بارین بەردەوام بێت و ئەمشەو لە ناوچە شاخاوییەکان و قه‌زاو ناحيه‌كانی وه‌كو (پێنجوێن و سيده‌كان و حاجى ئۆمه‌ران)یش بەفر ببارێت.
کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە
لە ڕاگەیەنراوێکدا بەڕێوەبەرایەتی گشتیی کەشناسیی هەرێم (هەینی 14-1-2022) ڕایگەیاند، "پێشبينى ده‌كرێت ئه‌مشه‌و باران بارين به‌رده‌وام بێت به شێوه‌ى بچڕ بچڕ، له ناوه‌راستی هه‌رێم نمه باران و هه‌ندێ جاربارانى مام ناوه‌ند ده‌بارێت و هه‌ره تريشقه‌شى له‌گه‌ڵ ده‌بێت، ناوچه‌كانى باكور نمه بارانێكى كه‌مى ده‌بێت و ناوچه‌كانى ڕوژهه‌ڵات و گه‌رميان پێشبينى ده‌كرێت له دواى نيوه‌شه‌و باران بارين ده‌ست پێبكات، به‌ڵام ناوچه‌كانى ڕاپه‌ڕين له‌دواي نيوه‌شه‌و بارانى مام ناوه‌ند و ته‌رزه‌ى ده‌بێت."
ئاماژەی بەوەشکردووە، "له سه‌رجه‌م ناوچه شاخاویيه سنوريه‌كان به‌فر ده‌بارێت، هه‌روه‌ها پێشبينى ده‌كرێت هه‌ندێك له قه‌زاو ناحيهكان وه‌كو (پێنجوێن و سيده‌كان و حاجى ئۆمه‌ران) به‌فرێكى كه‌مى لێ ببارێت."
ئەوەشی خستووەتەڕوو، "ته‌م و مژ له ناوچه‌كانى باكور دروست ده‌بێت و مه‌وداى بينين له سه‌رجه‌م ناوچه‌كان كه‌م ده‌بێته‌وه."
بەگوێرەی ڕاگەیەنراوەکەی کەشناسیی هەرێم، بارانى 12 كاتژمێرى ڕابردووى هه‌ندێك له ناوچه‌كانى هه‌رێم بەمشێوەیە بووە:
هه‌ولێر 13.2 ملم
پيرمام 18.4 ملم
شه‌مامك 4.4 ملم
سلێمانى 2.7 ملم
چه‌مچه‌ماڵ 4.6 ملم
دهۆك 5.6 ملم
زاخۆ 1.9 ملم
بارزان 13.0ملم
بازيان 9.0 ملم
ده‌ربه‌نديخان 1.4 ملم
دوكان 9.2 ملم
حاجى ئۆمه‌ران 4.6 ملم
هه‌ڵه‌بجه 5.4 ملم
هوڵشۆ 22.0 ملم
مهيدان 0.2 ملم
سۆران 13.0 ملم
پێبجوێن 29.2
ماوه‌ت 22.4 ملم
قه‌ڵادزێ 34.0 ملم
سمێلان 4.6 ملم
مێرگه‌سۆر 8.4 ملم
چۆمان 3.6 ملم
كركوك 0.3 ملم