ناس کورد-
مەهدی عەبدولکەریم، وتەبێژی لقی پارتی دیموکراتی کوردستان لە بەغدا و پەرلەمانتاری پێشووی ئەو حزبە ڕایگەیاند، بەیانی ئەمڕۆ هەینی لە بەغدا هەوڵی کوشتنی دراوە و دەستڕێژی گولـلە لە کاروانەکەی کراوە، بەڵام هەوڵەکە شکستی هێناوە و ڕزگاری بووە.
کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە
مەهدی عەبدولکەریم لێدوانێکی ڕۆژنامەوانیدا (هەینی 14-1-2022) ڕایگەیاند، "بەیانی ئەمڕۆ هەینی لە بەغدای پایتەخەت دوو ئۆتۆمبێل چوونەتە سەر ڕێگەی کاروانی ئۆتۆمبێلەکانی و دەستڕێژی گولـلەیان لێکردووە."
ئاماژەی بەوەشکردووە، پاسەوانەکانی بە تەقەکردن وەڵامی تەقەکەرەکانیان داوەتەوە و پاراستویانە."
ئەوەشی خستووەتەڕوو، "لە هێرشەکەدا هیچ زیانێکی گیانی نەکەوتووەتەوە، بەڵام زیانێکی زۆر بەر ئۆتۆمبێلەکەی و ئۆتۆمبێلی پاسەوانەکانی کەوتووە و لایەنە ئەمنییەکانیش لێکۆڵینەوە لە ڕووداوەکە دەکەن."