ناس کورد-
به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی نه‌هێشتنی تاوان له شاری به‌غدا ڕایگەیاند، ئافره‌تێكیان ده‌ستگیركردووه کە كاری بازرگانی و له‌شفرۆشی به ئافره‌تانی دیکەوە کردووە.
کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە
لە ڕاگەیەنراوێکدا به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تییه‌كه (هەینی 14-1-2022) ڕایگەیاند، "دوای كۆكردنه‌وه‌ی زانیاری لە شوێنێك له ناوچه‌ی زه‌عفه‌رانییه له شاری به‌غدا كه كاری له‌شفرۆشی تێدا ده‌كرێت، ئۆپەراسیۆنێک بۆسەر شوێنەکە ئەنجامدرا و توانرا ئافره‌تێک ده‌ستگیر بكرێت كه سه‌رۆكی باندێك بووە و كاری له‌شفرۆشی و بازرگانی به ئافره‌تانەوە کردووە."
ئاماژەی بەوەشکردووە، " تاوانباره‌كه دانی به تاوانه‌كانیدا نا و لەئێستادا به مادده‌ی 6ی یاسای بازرگانیكردن به مرۆڤ ده‌ستگیركراوە."
بەڕێوەبەرایەتییەکە ڕۆژی هه‌ینی ڕابرووش دەستگیرکردنی تۆڕێكی بازرگانیكردنی به ئافره‌تان له ناوچه‌ی كه‌ڕاده‌ی شاری به‌غدا ڕاگه‌یاندبوو كه حەوت ئافره‌ت و پیاوێك بوون.