ناس کورد-
عەلی خامنەیی، ڕابەری شۆڕشی ئیسلامیی ئێران لە ڤیدیۆیەکی ئەنیمەیشندا شێوازی کوشتنی دۆناڵد ترەمپی سەرۆکی پێشووی ئەمەریکا بڵاودەکاتەوە.
کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە
گرتە ڤیدیۆییەکە کە لەلایەن وێبسایتی فەرمیی عەلی خامنییەوە بڵاوکراوەتەوە تیایدا بە شێوازی ئەنیمەیشن هەڵکوتانەسەر شوێنی مانەوەی دۆناڵد ترەمپ نیشان دەدات کە لەوکاتەی ترەمپ یاری گۆڵف دەکات ڕۆبۆتێکی ئێرانی شوێنەکەی دیاری دەکات و دواتر بە فڕۆکەی بێفڕۆکەوان هێرشەکە ئەنجام دەدرێت، بەڵام پێش ساتی هێرشەکە ڤیدیۆکە کۆتایی دێت.
سەبارەت بە گرتە ڤیدیۆییەکە و هەلوێستی دەزگای هەواڵگریی ئەمەریکا جین ساکی، وتەبێژی کۆشکی سپی ڕەتیکردەوە قسە لەوبارەیەوە بکات.