ناس کورد-
لە ڕوونکردنەوەیەکدا به‌ڕێوبه‌رایه‌تی گشتیی كاره‌بای گه‌رمیان سەبارەت به هاتنەوەی پسوڵه‌یه‌كی 54 ملیۆن دیناری وه‌ك كرێی كاره‌با بۆ هاووڵاتیه‌ك ڕایگەیاند، بەهۆی هەڵەی کۆمپیوتەرەوە بووە.
کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە
لە ڕوونکردنەوەیەکدا به‌ڕێوبه‌رایه‌تی گشتیی كاره‌بای گه‌رمیان (پێنجشەممە 13-1-2022) ڕایگەیاند، " دوای ئه‌وه‌ی له‌ماوه‌ی چه‌ند ڕۆژی ڕابردوو له‌كه‌ناڵه‌كانی ڕاگه‌یاندن و تۆڕه‌كۆمه‌ڵایه‌تیه‌كان سكاڵای هاووڵاتیه‌ك له‌قه‌زای كفری بڵاوكرایه‌وه كه بڕی 54 ملیۆن دینار پاره‌ی كاره‌بای بۆ هاتووه‌ته‌وه، لیژنه‌یه‌كی لێكۆڵینه‌وه‌مان پێكهێنا لەسەر ئەو پرسە."
ئاماژەی بەوەشکردووە، "له‌ئه‌نجامی لێكۆڵینه‌وه‌كان ده‌ركه‌وت به‌هۆی هه‌ڵه‌ی كۆمپیوته‌ره‌وه ئه‌و بڕه پاره‌یه بۆ ئه‌و هاووڵاتیه هاتووه‌ته‌وه و هه‌ڵه‌كه‌ش پێش ئه‌وه‌ی پێوه‌ری زیره‌ك بۆ هاووڵاتییه‌كه ببه‌سترێت كراوه."
ئەوەشی خستووەتەڕوو، " له‌ڕێگای نوسراوه داوا له‌وه‌زاره‌تی كاره‌با ده‌كەین بۆ ڕاستكردنه‌وه‌ی خوێندنه‌وه‌ی ئه‌و بڕه كاره‌بایه‌ی ئه‌و هاووڵاتیه به‌كاریهێناوه، چونكه له‌كاتی هه‌ڵه‌خوێندنه‌وه بڕه‌كه‌ی پێنج ملیۆن دینار زیاتر بێت له‌ده‌سه‌ڵاتی وه‌زاره‌تی كاره‌بایه ڕه‌زامه‌ندی بده‌ن بهڕاستكردنهوهی خوێندنه‌وه‌كه".
باسی لەوەشکردووە، "ئه‌و فه‌رمانبه‌ره‌ی هه‌ڵه‌كه‌ی ئه‌نجامداوه لێپرسینه‌وه‌ی یاسایی له‌گه‌ڵ ده‌كرێت."