ناس کورد-
لە ڕووداوێکدا لە ناو سەنتەری شاری دهۆک ئۆتۆمبێلێک لە ژن و پیاوێکی دا و بەهۆیەوە ژنەکە گیانی لەدەستدا و پیاوەکەش بە سەختی بریندارە.
کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە
لە ڕاگەیەنراوێکدا پۆلیسی دهۆک (پێنجشەممە 13-1-2022) ڕایگەیاند، "ئەمشەو لە ڕووداوێکی هاتوچۆدا لە جۆری شێلان بەرامبەر نەخۆشخانەی ڤەرین لە سەنتەری شاری دهۆک ئۆتۆمبێلێک لە ژن و مێردێکی دا و دەستبەجێ ژنەکە گیانی لەدەستدا."
ئاماژەی بەوەشکردووە، "هەروەها پیاوەکە بە سەختی بریندارە و گوازراوەتەوە نەخۆشخانە."
لە تۆڕەکۆمەڵایەتییەکان وا بڵاوکراوەتەوە کە بوک و زاوا بوون، بەڵام بەگوێرەی زانیارییەکانی ناس کورد ئەوە دوورە لە ڕاستییەوە و ئەو دوو کەسە ماوەیەکە هاوسەرگیرییان کردووە.