ناس کورد-
بەگوێرەی سەرچاوە کەشناسییەکان شەپۆلێکی دیکەی چەند ڕۆژەی باران و بەفر بارین بۆ پارێزگاکانی هەرێم بەڕێوەیە و پێشبینی دەکرێت ئەمجارە بەفر لە سەنتەری شارەکان ببارێت و پلەکانی گەرمی دابەزن.
کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە
بەگوێرەی مۆدێلە ئەوروپییەکان بۆ پێشبینییەکانی کەشوهەوا کە (پێنجشەممە 13-1-2022) پەیجی کەشوهەوای کوردستان بڵاویکردووەتەوە، " لە رۆژی ١٦ و ١٧ مانگ بەتایبەت ١٧ی مانگ کاریگەریی شەپۆلێکی باران و بەفر بارین لە هەرێم قوڵدەبێتەوە و لە سەنتەری شارەکانی سلێمانی و ھەڵەبجە ئەگەری بەفر بارینی دەبێت تا بەرزییەکانی ٧٠٠ بۆ ٨٠٠ مەتر لە ئاستی رووی دەریا."
ئاماژەی بەوەشکردووە، "هەروەها لە قۆناغی دووەمدا و لە بەرواری ١٩ بۆ ٢٠ی مانگ کە لەم قۆناغەدا پێشبینی دەکرێت کاریگەری بارستە ھەوای سارد زیاتر بێت و بەفر بارین داببەزێتە سەنتەری شارەکانی دھۆک و ھەولێر و کەرکوک و بەشێکی ناوچەکانی گەرمیان، بەڵام ئەمەیان تا ئێستا جێگیر نیە و لە گۆرانکاریدا دەبێت."