ناس کورد-
وەزارەتی دارایی و ئابوریی هەرێم ڕایگەیاند، ڕۆژی یەکشەممەی داهاتوو مووچەی وەزارەتی داد و ئەنجومەنی دادوەریی هەرێم دابەش دەکرێت.
کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە
بەگوێرەی ئەو خشتەیەی وەزارەتی دارایی ئاڕاستەی گەنجینەکانی کردووە و وێنەیەکی دەست "ناس کورد" کەوتووە، ڕۆژی یەکشەممەی داهاتوو 16-1-2022، مووچەی وەزارەتی داد و ئەنجومەنی دادوەری دابەش دەکرێت.
ڕۆژی یەکشەممە 2-1-2022 دەست بە دابەشکردنی مووچەی مانگی ڕابردوو کرا، بەڵام بەهۆی خاو بەڕێوەچوونی پرۆسەکە، هێشتا بەشێک لە وەزارەت و دەستەکان مووچەیان پێنەدراوە.