ناس کورد-
پارێزگارى هەولێر رایگەیاند، سەرۆکى حکومەت راپۆرتى لێکۆڵینەوەکەى لەلافاوەکەى پێشووى شارەکە پەسەند کردووە و هەفتەى داهاتوو رێوشوێنى سزادان دەستپێدەکات.
کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە
ئومێد خۆشناو لە کۆنفرانسێکى رۆژنامەنوسیدا (13-1-2022) ئاماژەى بەوەکرد، لەراپۆرتەکەدا بەروونى و راشکاویی هۆکار و وردەکاریی لافاوەکەى رۆژی 17ی کانونی یەکەمی 2021 خراوەتەڕوو، بۆ راى گشتى ئاشکرا دەکرێت.
وتیشى هیچ کەسێک لە سزادان بەدەر ناکرێت کە ناوى لەو راپۆرتەدا هاتبێت، هەفتەى داهاتوو رێکارەکان و سزا دەستپێدەکات، لەناویاندا سزاى قەرەبوو، دەستگیرکردن.
شەوی 17-12-2021 بەهۆی بارانبارینی بەخوڕ لافاو چەند شوێنێکی شاری هەولێر و دەوروبەری گرتەوە و بەهۆیەوە 12 کەس بوونە قوربانی کە تەرمی 11 کەس دۆزراوەتەوە و تا ئێستاش دانەر نەبەزی 10 مانگ بێسەروشوینە.
بەپێی خەمڵاندنى پارێزگاى هەولێر، لافاوەکە هەروەها بڕى (20) تاوەکو (21) ملیار دینار زیانى ماددى لێکەوتەوە.