ناس کورد-
پارێزگارى هەولێر رایگەیاند، تەواوى هێزەکان و فەرمانگە پەیوەندیدارەکان خراونەتە حاڵەتى ئامادەباشییەوە بۆ رێگرى لەمەترسی لافاو.
کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە
ئومێد خۆشناو لەکۆنفرانسێکى رۆژنامەنوسیدا (13-1-2022) رایگەیاند، ئەو لافاوەى لەهەولێر دروستبووە زیانى گیانى لێنەکەوتووەتەوە و تەنها زیانى ماددى هەبووە دواتر رایدەگەیەنن.
وتیشى بەپێی پێشبینى کەشناسى، باران بەردەوام دەبێت بۆیە ئەگەرى روودانى لافاو هەیە و پێویستە هاوڵاتییان بۆ کارى زۆر پێویست نەبێت نەچنە دەرەوە.
پارێزگارى هەولێر باسى لەوەشکرد، ئەو فەرمانبەرانەى ئەمڕۆ نەیانتوانیوە بچنە دەوام، ئەمڕۆیان بە نەهاتوو بۆ هەژمار ناکرێت و تاقیکردنەوەکانیش بۆ هەفتەى داهاتوو دواخراون.