ناس کورد-
لافاوەکەى هەولێر زیانى ماددى لێکەوتەوە و ئاو چووە ژمارەیەک ماڵ و دوکانەوە و تیمەکانى فریاگوزاریش سەرقاڵى بەهاناوەچوونى هاوڵاتییانن.
کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە
سەرکەوت کارەش وتەبێژى بەڕێوەبەرایەتى بەرگرى شارستانى هەولێر بە ئاژانسى فەرمى عێراقى راگەیاند (13-1-2022)، لافاو گەڕەکەکانى برایەتى، شۆڕش، هەولێرى نوێ، سەیداوە، بەردەم ئەنجومەنى وەزیرانى گرتووەتەوە.
وتیشى لافاو زیانى ماددى بەبەشێک لە شوێنەکان گەیاندووە و هیچ زیانێکى گیانى تۆمارنەکراوە.
داواشى لە هاوڵاتیان کرد لەکاتى هەر رووداوێکى لەناکاودا پەیوەندى بکەن بە ژمارەکانى 115 و125.
لاى خۆیەوە، پارێزگارى هەولێر رایگەیاند، بەهۆى باران و لافاوەوە لەبەشێک لە شەقامە گشتییەکان هاتوچۆ وەستاوە و داوا لە هاوڵاتییان دەکات هاتوچۆیان سنوردار بکەن.
ئومێد خۆشناو لە راگەیەنراوێکدا کە دەست "ناس کورد" کەوتووە ئاماژەى بەوەکردووە، بۆ ههر بابهتێکی پێویست، پهیوهندی به شارهوانی و بهرگری شارستانی و پۆلیس ونزیکترین فهرمانگهی خزمهتگوزاری بکهن، تهواوی تیمهکان له ئامادهباشی و خزمهتدان.