ناس کورد-
پارێزگارى هەولێر رایگەیاند، بەهۆى باران و لافاوەوە لەبەشێک لە شەقامە گشتییەکان هاتوچۆ وەستاوە و داوا لە هاوڵاتییان دەکات هاتوچۆیان سنوردار بکەن.
کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە
ئومێد خۆشناو لە راگەیەنراوێکدا کە دەست "ناس کورد" کەوتووە ئاماژەى بەوەکردووە، بۆ هه‌ر بابه‌تێکی پێویست، په‌یوه‌ندی به شاره‌وانی و به‌رگری شارستانی و پۆلیس ونزیکترین فه‌رمانگه‌ی خزمه‌تگوزاری بکه‌ن، ته‌واوی تیمه‌کان له ئاماده‌باشی و خزمه‌تدان.
دەقى راگەیەنراوەکە:
هاوڵاتیانی به‌ڕێز..
تکایه له پێناو سه‌لامه‌تی خۆتان و گه‌یشتنی تیمه‌کانمان بۆ شوێنی پێویست، ئه‌وه‌ی کاری زۆر گرنگی نه‌بێت، هاتوچۆتان سنورداربکه‌ن.
به‌شێک له شه‌قامه گشتیه‌کان هاتوچۆ تێیدا وه‌ستاوه.
به‌پێی پشبینیه‌کان بارینی بارانی به لێزمه به‌رده‌وام ده‌بێ.
تکایه هه‌وڵاتیانی به‌ڕێز..
بۆ هه‌ر بابه‌تێکی پێویست، په‌یوه‌ندی به شاره‌وانی و به‌رگری شارستانی و پۆلیس ونزیکترین فه‌رمانگه‌ی خزمه‌تگوزاری بکه‌ن، ته‌واوی تیمه‌کان له ئاماده‌باشی و خزمه‌تدان.
هه‌موولایه‌ک ساغ و سه‌لامه‌ت بن.
ئومێد خۆشناو
پارێزگاری هەولێر