ناس کورد-
نوێنەرانى جوتیارانى هەرێم و ئەمینداری ئەنجومەنی وەزیرانی عێراق کۆبوونەوە و رێککەوتن لەسەر خەرجکردنى شایستەى سێ ساڵى جوتیاران بەشێوەیەک بخرێتە ناو بودجەى ئەمساڵەوە و بڕیارى لەسەرۆک وەزیران بۆ وەربگیرێت.
کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە
موسەننا ئەمین ئەندامى پەرلەمانى عێراق و بەشداربووى کۆبوونەوەکە (12_1_2022) لە راگەیەنراوێکدا رایگەیاند، لە کۆبوونەوەکەدا باس لە كێشەو شایستە ومافە داراییەكانی جوتیارانی ھەرێمی كوردستان كرا ، كەبڕی ( ٣٠٨)ملیار دینارە، ساڵەكانی ( ٢٠١٤-٢٠١٥-٢١٠٦) ماوە خەرجنەكراوە بۆ جوتیاران.
ئاماژەى بەوەشکردووە، ئەمینداریەتی ئەنجومەنی وەزیران دوای وەرگرتنی ڕوونكردنەوەی پێویست لە نوێنەری وەزارتی بازرگانی ، ڕێكکەوتن لەسەر ئەوەی لەسەرۆك وەزیرانی عێراق بڕیارێك وەربگرن كە ئەو بڕە پارەیە بخرێتە ناو بودجەی ساڵی ( ٢٠٢٢) و خەرجبكرێت.
بەوتەى ئەو پرلەمانتارە، ئەو بڕیارە ئەگەر بكەوێتە بواری جێبەجكردنەوە كێشەی لەمێژینەی جوتیارانی ھەرێمی كوردستان چارەسەر دەكات.