گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

لە سەر بڵاوبوونەوەی نامەکانی دەستی لەکارکێشایەوە

نامەیەکی باڵیۆزی بەریتانیا: تڕەمپ لە ڕقی ئۆباما لە ڕێککەوتنە ئەتۆمیەکە کشاوەتەوە

2019.07.14 - 09:05
App store icon Play store icon Play store icon
نامەیەکی باڵیۆزی بەریتانیا: تڕەمپ لە ڕقی ئۆباما لە ڕێککەوتنە ئەتۆمیەکە کشاوەتەوە

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

ناس کورد بەپێی ئەو نوسراوانەی باڵیۆزی پێشووی بەریتانیا لە ئەمریکا ئاشکرا کراون، دۆناڵد تڕەمپ سەرۆکی ئەمریکا لە"ڕقی" باراک ئۆباما سەرۆکی پێشووی ئەو وڵاتە، لە ڕێککەوتنە ئەتۆمیەکەی ئێران کشاوەتەوە. . ڕۆژنامەی دەیلی مەیلی بەریتانی، نوسراوێکی دیکەی نهێنی سێر کیم داروک، باڵیۆزی پێشووی بەریتانیای ئاشکرا کردووە کە بۆ وەزیری دەرەوەی وڵاتەکەی ڕەوانە کردووە، تێیدا کشانەوەی ئەمریکا لە ڕێککەوتنی بە تێکدانێکی دیبلۆماسی وەسف کردووە. . مێژووی نوسراوەکەی کیم داروک بۆ ساڵی 2018 دەگەڕێتەوە، کە بۆرێس جۆنسۆن وەزیری پێشووی دەرەوەی بەریتانیا دوای سەردانی بۆ کۆشکی سپی، داوای لە تڕەمپ کردوو لە ڕێککەوتنە ئەتۆمیەکە نەکشێتەوە. . بەپێی زانیارییەکانی دەیلی مەیل، لە ناوەڕۆکی نامەکەی کیم داروکدا هاتووە، پێدەچێت تڕەمپ بەهۆی کێشەی تایبەتیەوە  لە ڕێککەوتنە ئەتۆمیەکە بکشێتەوە، چونکە لە لایەن کابینەکەی ئۆباماوە ئەنجامدراوە. . هەروەها باسی لەوەشکردووە، کۆشکی سپی پلانێکی ستراتیژی بۆ دوای کشانەوەی لە ڕێککەوتنە ئەتۆمییەکە نیە. . سێر کیم داروک باڵیۆزی پێشووی بەریتانیا لە واشنتۆن، بەهۆی بڵاوبوونەوەی ژمارەیەک نوسراوی تایبەت کە بۆ لەندەنی ناردوون، تێیدا تڕەمپی بە بێ توانا وەسف کردبوو دەستی لە کارکێشایەوە. .