ناس کورد-
وەزیری تەندروستیی هەرێم لە هۆشدارییەکدا ڕایگەیاند، سەرەتای شەپۆلی چوارەم بەهێز و خێرا لە بڵاوبوونەوەی نەخۆشی ڤایرۆسی كۆرۆنا و زنجیرەی گۆڕاوی ئۆمیکڕۆن دەستیپێکردووە.
کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە
سامان بەرزنجی، وەزیری تەندروستیی هەرێم لە پەیامێکی ڤیدیۆییدا (12-1-2022) ڕایگەیاند، "پێویستە ڕێكارەكانی خۆپارێزی كەسی زیاتر بكرێت، ئاگاداری خۆتان و خانەوادە و منداڵەكانتان بن، گرنگترین ڕێكار وەرگرتنی ڤاكسینە لەگەڵ دانانی ماسك و دووركەوتنەوەی كۆمەڵایەتی و دوورکەوتنەوە لەشوێنی قەرەباڵغ."
دەشڵێت، "لەكاتی بوونی نیشانەكانی نەخۆشیەکە پێویستە سەردانی سەنتەرەكانی پشكنین و سەنتەرەکانی كۆرۆنا بكەیت."