ناس کورد-
پۆلیسی سلێمانی ئاشکرای کرد، مەفرەزەكانی بەشی پۆلیسی ڕێکاری تۆمەتبارێكیان دەستگیركرد كە بەچەكەوە چوبووە سەر دوكانێكی زەڕەنگەر و تەقەی كردبوو.
کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە
پۆلیس لە ڕوونکردنەوەیەکدا (12-1-2022) دەڵێت، "دوای ئەوەی بەشی پۆلیسی ڕێكاری ئاگاداركرایەوە لە بوونی ڕوداوێكی تەقەكردن لە بازاڕی زەرەِنگەرەكانی شاری سلێمانی ، دەستبەجێ مەفرەزەكانی بەشی پۆلیسی ڕێكاری گەیشتنە شوێنی ڕوداوەكەو توانرا تۆمەتبار دەستگیربكرێت و دەستیش بگیرێت بەسەر چەكێكی جۆری دەمانچە كە تۆمەتبار تەقەی پێكردبوو."
دەشڵێت، "لەئێستادا تۆمەتبار ( ر ، م ، ح) بەناسنامە كورد و دانیشتوی شاری سلێمانی بەبڕیاری بەڕێز دادوەرو بەپێی ماددەی 405-31 لەیاسای سزادانی عیراقی ڕاگیراوەو لێكۆڵینەوە لەگەڵیدا بەردەوامە."