ناس کورد-
کەشناسیی هەرێم ئاشکرای کرد، ئەمڕۆ و سبەینێ بارانبارین و بەفر لە سەرجەم ناوچەکان بەردەوام دەبن، ڕۆژی شەممەش هەوایەکی ساردی سیبریا ڕوو لەناوچەکە دەکات و پلەکانی گەرما دەچنەخوار سفری سیلیزی.
کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە
بەرێوەبەرایەتی گشتی کەشناسی و بومەلەرزەزانی هەرێمی کوردستان لە ڕوونکردنەوەیەکدا (12-1-2022) دەڵێت، "کاریگەرى ئەو شەپۆلەى ڕووى لە ناوچەکەمان کردووە بەردەوامى دەبێت، بارانبارین ئەمڕۆ لە ناوچەى جیاجیا دەبێت، سبەینێ پێنجشەممە بارانبارین زیاتر دەبێت و بەفریش لە ناوچە شاخاوییە سنووریە بەرزەکان دەبێت."
جەختی کردووەتەوە کە "کاریگەرى ئەو شەپۆلە بەردەوامى دەبێت تا ڕۆژى دووشەممە، هەروەها ڕۆژى شەممە بارستە هەواییەکى ساردى سیبریا ڕوو لە ناوچەکەمان دەکات پلەکانى گەرما زیاتر ڕوو لە نزمبوونەوە دەکات."