ناس کورد-
له‌سه‌ر بارودۆخى كه‌ركوك، سه‌ركرده‌یه‌كى به‌ره‌ى توركمانى وه‌ڵامى مه‌سعود بارزانى، سەرۆکى پارتى دیموکراتى کوردستان ده‌داته‌وه و ئاماژە بەوە دەکات، كێشه‌ى كه‌ركوك په‌یوه‌ندى نییه به‌دوو حیزبه‌وه به‌ڵكو پێكهاته‌كان چاره‌نوسى یه‌كلا ده‌كه‌نه‌وه.
.
ئیستبرق ئۆغڵۆ، سه‌ركرده‌ى به‌ره‌ى توركمانى له‌شارى كه‌ركوك به میدیاكانى عێراقى ڕاگه‌یاندوه، هەموو کاتێك سیاسەتەکانى مەسعود بارزانى قه‌یران دروستده‌كات و شه‌قامى توركمانیش ده‌شڵه‌ژێنێت، هیچ كه‌سێك بۆى نییه له‌ده‌ره‌وه‌ى كه‌ركوكه‌وه ده‌ستوه‌رداته كاروباره ناوخۆییه‌كانیه‌وه، ده‌ستور سنورى هه‌رێم و ده‌سه‌ڵاتى حكومه‌ته‌كه‌ى دیارى ده‌كات.
.
ئۆغڵۆ ئاماژه‌ى بۆ ئه‌وه‌ش كردوه:" لێدوانه‌كانى بارزانى له‌باره‌ى كوردبوونى كه‌ركوكه‌وه بۆ پێكانى ئێمه‌یه، جهختدهكهینهوه كه پێكهاته‌كانى كه‌ركوك چاره‌نوسى پارێزگا یه‌كلایى ده‌كه‌نه‌وه كه شوناسه‌كه‌ى سه‌ر بهكوێیه، یاسا بڕیاریداوه كه‌ركوك به‌شێكه له حكومه‌تى ناوه‌ندى و ئه‌مڕۆش سه‌ر به‌به‌غدایه نه‌ك هه‌رێم".
.
سهكردهكهى به‌ره‌ى توركمانى جه‌ختیشى كردووه‌ته‌وه، ده‌ستهه‌ڵناگرن له‌و شاره و كێشه‌ى كه‌ركوكیش تایبه‌ت نیه به‌كێشه‌ى دوو حیزبه‌وه.
.
ئه‌مڕۆ (شه‌ممه، 13ى ته‌مموزى 2019)، مه‌سعود بارزانى سه‌رۆكى پارتى دیمو‌كراتى كوردستان ڕاگهیهنراوێكى له‌باره‌ى بارودۆخى شارى كه‌ركوكه‌وه بڵاوكرده‌وه و تیایدا جەختى لەسەر ئەوە کردەوە "سازش لەسەر كوردستانیبوونى كه‌ركوك ناكه‌ن".
.