کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە
ناس کورد-
درەنگانێکی شەوی ڕابردوو هێزە ئەمنییەکانی سلێمانی توانیان ئەو پارەیەی نەخۆشخانەی شار بدۆزنەوە کە دوێنێ باندێک دزی بووی.
رێباز حەملان وەزیری دارایی و ئابوریی حکومەتی هەرێمی کوردستان لە لاپەڕەی فەرمی خۆی لە تۆڕی کۆمەڵایەتی فەیسبووک بڵاویکردوەتەوە کە هێزە ئەمنییەکان توانیویانە پارە دزراوەکە بدۆزنەوە.
هەروەها سوپاسی وەزارەتی ناوخۆ و ھێزەکانی ئاسایش و پۆلیس و دژەتیرۆر و تەواوی دەزگا پەیوەندی دارەکان و پارێزگاری سلێمانی و ھاونیشتمانیان دەکەن،"کە ھەمو ھە ماھەنگ بون بۆ دوزینەوەی تاوانباران و گەڕانەوەی پارەو موچەی فەرمانبەرانی نەخۆشخانەی شار لە سلێمانی و دەستی ماندبونتان دەگوشین و ئومێد دەکەم فەرمانگەکانی ھەرێم بەردەوام لە کاتی گواستنەوەی ھەربڕە پارەیەک لە بانک پێشتر ھە ماھەنگی بکەن لەگەڵ ھێزەکانی ناوخۆ" .