گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

ناوەڕۆکی کۆبوونەوەی ئەمڕۆی ئەنجومەنی وەزیرانی هەرێم ئاشکرا کرا

2022.01.12 - 10:02
App store icon Play store icon Play store icon
ناوەڕۆکی کۆبوونەوەی ئەمڕۆی ئەنجومەنی وەزیرانی هەرێم ئاشکرا کرا

ناس کورد-

ئەمڕۆ ئەنجومەنی وەزیرانی هەرێمی کوردستان تاوتوێی دەرەنجامی کاری تیمی هاوبەشی هەردوو دیوانی چاودێری دارایی حکومەتی فیدراڵ و هەرێم و چەند پرسێکی تر دەکات.

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

فەرمانگەی میدیا و زانیاری سەر بە حکومەتی هەرێم ڕایگەیاند، ئەمڕۆ چوارشەممە، 12ی کانوونی دووەمی 2022، ئەنجومەنی وەزیرانی هەرێمی کوردستان کۆبوونەوەی هەفتانەی خۆی بە سەرۆکایەتیی مەسڕور بارزانی سەرۆکی حکومەت و ئامادەبوونی قوباد تاڵەبانی جێگری سەرۆکی حکومەت، ئەنجام دەدات.

 

دەشڵێت، لە کۆبوونەوەکەدا ئەم بابەتانەی خوارەوە دەخرێنە بەر باس و گفتوگۆ؛


- دوا هەنگاوەکانی هەماهانگی و هاوکاری نێوان حکومەتی عێراقی فیدراڵ و حکومەتی هەرێمی کوردستان لە پێکهێنانی هێزی هاوبەش و دابینکردنی پێداویستییەکانی پێشمەرگە.

- ئامادەکاری وەزارەتە پەیوەندیدارەکان سەبارەت بە بڕیارەکانی کۆبوونەوەی لیژنەی باڵای ڕووبەڕووبوونەوەی ڤایرۆسی کۆرنا و تۆمارکردنی پێنج حاڵەتی ئۆمیکڕۆن لە هەرێمی کوردستان.

- دەرەنجامی کاری تیمی هاوبەشی هەردوو دیوانی چاودێری دارایی حکومەتی فیدراڵ و هەرێم .

- گفتوگۆکردن لەسەر چەند بابەتێکی دیکەی تایبەت بە ناوخۆی هەرێمی کوردستان.