گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

زانیاریی زیاتر

دانەغاز: بەرهەمهێنانی غاز لە هەرێمی کوردستان 50% زیادی کردووە

2022.01.12 - 09:58
App store icon Play store icon Play store icon
دانەغاز: بەرهەمهێنانی غاز لە هەرێمی کوردستان 50% زیادی کردووە

ناس كورد-

کۆمپانیای دانەغازی ئیماراتی ڕایگەیاند، بڕی بەرھەمھێنانی غازیان لە ھەرێمی کوردستان بە ڕێژەی 50% زیادکردووە و ئامانجیان هەیە زیاتریش بەرزی بکەنەوە.

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

کۆمپانیاکە لە ڕوونکردنەوەیەکدا (12-1-2022) دەڵێت، بە هاوبەشی لەگەڵ کۆمپانیای نەوتی ھیلال بڕی بەرھەمھێنانی غازی سروشتییان لە ھەرێمی کوردستان گەیاندووەتە ئاستێکی پێوانەیی، بەجۆرێک لە کۆتاییەکانی ساڵی 2021، ڕۆژانە 452 ملیۆن پێ سێجار گازیان بەرھەمھێناوە، ئەوەش 50% زیاترە بەراورد بە ساڵی 2018.


ئەو دوو کۆمپانیایە ھۆکاری بەرزبوونەوەی ئاستی بەرھەمھێنانیان لە کێڵگەی نەوتی "کۆرمۆر" بۆ جێبەجێکردنی چەند پڕۆژەیەکی پەرەپێدان گەڕاندەوە کە بووەتە ھۆی زیادبوونی ئاستی بەرھەمی کێڵگەکە بۆ 305 ملیۆن پێ سێجا لە ڕۆژێکدا و لە کێڵگەی کۆرمۆر و چەمچەماڵیش غاز دابین دەکەن، کە بۆ بەرھەمھێنانی کارەبا لە ھەرێمی کوردستان بەکاردێت.