ناس کورد-
بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی سلێمانی ڕایگەیاند، تۆمه‌تبارێكیان ده‌ستگیركرد كه به‌چه‌كه‌وه چووەتە سه‌ر فرۆشتگایهك و هه‌ڕه‌شه‌ى له هاوڵاتییه‌ك كردبوو له‌ناو فرۆشتگاكه .
کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە
لە ڕاگەیەنراوێکدا بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی سلێمانی (سێشەممە 11-1-2022) ڕایگەیاند، "دواى ئه‌وه‌ى بنكه‌ى پۆلیسى ڕزگارى ئاگاداركرایه‌وه له بوونى ڕوداوێكى هه‌ڵكوتانه سه‌ر فرۆشتگایهك له گه‌ڕه‌كى ڕزگارى، ده‌ستبه‌جێ مه‌فره‌زه‌كانى بنكه‌ى پۆلیسى ڕزگارى گه‌یشتنه شوێنى ڕوداوه‌كه و توانرا تۆمه‌تبار ده‌ستگیربكرێت و ده‌ستیش بگیرَت به‌سه‌ر چه‌كێكى جۆرى ده‌مانچه كه به تۆمه‌تبار بووه و هه‌ڕه‌شه‌ى پێكردووه له هاوڵاتییه‌ك كه له‌ناو فرۆشتگاكه‌دا بووه."
ئاماژەی بەوەشکردووە، "له‌ئێستادا تۆمه‌تبار ( ك ، ع ، ع له‌دایكبووى 1982 ) به‌بڕیارى به‌ڕێز دادوه‌رو به‌پێى مادده‌ى 431 له‌یاساى سزادانى عیراقى ڕاگیراوه‌و لێكۆڵینه‌وه له‌گه‌ڵیدا به‌رده‌وامه ."