کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە
ناس کورد- لەناوەڕۆکى پڕۆژەکەى مەلا بەختیار، لێپرسراوى دەستەى کارگێڕى مەکتەبى سیاسى یەکێتیدا، کە تایبەتە بەگرێدانى کۆنگرەى چوارەمى حزبەکەى، گۆڕانکارى بەسەر سەرجەم دەزگاکانى یەکێتیدا دێت و پۆستەکانى سکرتێرى گشتى و ئەندامانى مەکتەبى سیاسى بەشێوەى ئێستا نامێننەوە، بەگوێرەى زانیارییەکانیش ماڵى تاڵەبانى پڕۆژەکەیان پێباشە و باڵى کۆسرەت ڕەسوڵ، جێگرى سکرتێرى گشتى یەکێتیش دژى دەبن. . ئه‌مڕۆ (شه‌ممه، 19ى ته‌موزى 2019) له‌میانى پێشوازیكردنیدا له‌ژماره‌یه‌ك لهكادیرانى حزبه‌كه‌ى، مه‌لا به‌ختیار، لێپرسراوی دەستەی کارگێڕی مه‌كته‌بى سیاسى یه‌كێتى ئاشكراى كرد، بۆ مه‌به‌ستى گرێدانى كۆنگره‌یه‌كى نوێى یه‌كێتى پڕۆژه‌یه‌كى ئاماده كردووه و ده‌یه‌وێت كۆنگره‌ى داهاتووى یه‌كێتى (كۆنگره‌ى گۆڕانكارییه‌كان بێت). . مەلا بەختیار كه‌به‌هۆى ناكۆكى باڵه‌كانى نێو حزبهكهیەوە به‌تایبه‌تى دواى دانانى به‌رهه‌م ساڵح به‌سه‌رۆك كۆمار، بایكۆتى كۆبوونه‌وه‌كانى مه‌كته‌بى سیاسى حزبه‌كه‌ى كردوه و له‌دواى سوێندخواردنى كابینه‌ى نوێشه‌وه به‌توندى قسه له‌سه‌ر ئاینده‌ى حزبهكهیى و پرسى گۆڕانكارى و ئه‌نجامدانى كۆنگره ده‌كات، ئه‌مه سه‌رەڕاى چه‌ند ڕۆژێك پێش ئێستا ناڕاسته‌وخۆ ئه‌وه‌ى دركاند، ئێستا باڵی ناوه‌ندى كۆن هه‌یمه‌نه‌یان به‌سه‌ر بڕیارى حزبه‌كه‌یاندا گرتووە و ئەوان بڕیارە سەرەکى و چارەنوسسازەکانى حزبەکەیان دەدەن. . به‌پێى زانیارییه‌كانى ناس كورد كه لهسهرچاوهیهكى ئاگاداره‌وه ده‌ستى كه‌وتووه، مه‌لابه‌ختیار ده‌یه‌وێت كۆنگره‌ى یه‌كێتى له‌وه زیاتر دوانه‌كه‌وێت، بۆ ئه‌و مه‌به‌سته‌ش پڕۆژه‌یه‌كى چڕوپڕى ئاماده كردووه بۆ ئه‌نجامدانى گۆڕانكارى له‌سه‌رجه‌م ناوه‌ند و ده‌زگاكانى یه‌كێتى له‌خواره‌وه تا سه‌ره‌وه دەگرێتەوە، به‌پێى ناوه‌ڕۆكى پڕۆژه‌كه‌ش گۆڕانكارى به‌سه‌ر سه‌رجه‌م ئۆرگانه سه‌ره‌كیه‌كانى حزبه‌كه‌دا دێت له‌ڕووى هەیکەلى ڕێكخراوه‌ییه‌وه. . هه‌ر بەگوێرەى ئه‌و زانیارییانه‌ى ناس كورد له‌باره‌ى پڕۆژه‌كه‌ى مه‌لا به‌ختیاره‌وه ده‌ستیكه‌وتووه، گۆڕانكارى له‌شكڵ و شێوازى ئه‌نجومه‌نى ناوه‌ند و ئه‌نجومه‌نى سه‌ركردایه‌تى و مەکتەبى سیاسى كه سێ ده‌زگاى سه‌ره‌كى یه‌كێتین ده‌كرێت، ته‌نانه‌ت ناوه‌كانیشیان به‌ته‌واوه‌تى ده‌گۆڕێت، مه‌به‌ستى مه‌لا به‌ختیار له‌م پڕۆژه‌یه بۆ ئه‌وه‌یه حزبه‌كه‌ى جیابكاته‌وه لهڕێكخستنه ته‌قلیدییه‌كانى سه‌رده‌مى سۆڤێت له‌ڕووى ڕێكخستنه‌وه، به‌ڵام پێناچێ وه‌كو فه‌لسه‌فه و ستراتیژه سه‌ره‌كیه‌كان كه پێناسه‌ى حزبى سۆشیال دیمو‌كراتى هه‌ڵگرتووه گۆڕانكارى به‌سه‌ردا بێت. . له‌باره‌ى چۆنیه‌تى داڕشتنه‌وه‌ى هه‌یكه‌ل و ده‌سه‌ڵاته‌كانى مه‌كته‌بى سیاسیه‌وه كه به‌رزترین ده‌سه‌ڵاتى جێبهجێىكردنى یه‌كێتیه، به‌پێى ئه‌و زانیاریانه‌ى ناس كورد ده‌ستى كه‌وتووه، مه‌كته‌بى سیاسى ناوه‌كه‌ى ده‌گۆڕێت، ئه‌ندامه‌كانیشى به‌پێى پسپۆڕى دیارى ده‌كرێن، كاروبارى ئه‌و مهكتهبهش به‌ناونیشانى جیاكردنه‌وه‌ى كه‌یسه‌كان كاره‌كانیان دابه‌شده‌كرێت و هه‌ر كه‌سێك كه‌یسێك به‌ڕێوه ده‌بات لهبوارهكهیدا پسپۆڕ بێت ئه‌مه‌ش وا ده‌كات ده‌سه‌ڵات و ئەرکەکانى ئه‌ندامانى مه‌كته‌بى سیاسى تێكه‌ڵ به‌یه‌ك نه‌كرێن و جیابكرێنه‌وه. . له‌سه‌ر ئایندەى پۆستى سكرتێرى گشتى یه‌كێتى و چۆنیه‌تى داڕشتنه‌وه‌ى، لهپڕۆژهكهى مه‌لا به‌ختیاردا پۆستى سكرتێرى گشتى به‌و ناوه‌وه نامێنێت و ناشكرێته هاوسه‌رۆكایه‌تى، به‌شێوازێك دیاریكراوه هه‌موو ده‌سه‌ڵاته‌كان له‌لاى كه‌سیى یه‌كه‌مى ئه‌و حزبه نه‌بێت. . ناس كورد ئه‌وه‌شى زانیوه، ده‌زگایه‌كى تر زیاد ده‌كرێت تایبه‌ت بهیهكلاكردنهوهى بڕیار له‌ناو یه‌كێتیدا به‌شێوه‌یه‌كى ده‌سته‌جه‌معى و ئه‌و ده‌زگایه‌ش نوێنه‌رایه‌تى سه‌رجه‌م ده‌زگاكانى تر‌ى یه‌كێتی تێدا ده‌بێت. . به‌پێى به‌دواداچوونه‌كانى ناس كورد، پڕۆژه‌كه‌ى مه‌لا به‌ختیار بۆ ئایندەى حزبه‌كه‌ى و گرێدانى كۆنگره، هه‌رچه‌نده له پڕۆژه‌كه‌ى ئه‌نجومه‌نى ناوه‌نده‌وه نزیكه، به‌ڵام جیاوازیشه له‌گه‌ڵیدا، به‌پێى پڕۆژه‌كه‌ى ئه‌نجومه‌نى ناوه‌ند، پۆستى سكرتێرى گشتى ده‌كرێته هاوسه‌رۆكایه‌تى له‌گه‌ڵ كۆمه‌ڵێك جیاوازى تر له‌باره‌ى ورده‌كارى كاروباره‌كانى ڕێكخستن و سه‌رچاوه‌كانى بڕیاره‌وه. . هه‌ر به‌پێى زانیارییه‌كانى ناس كورد، ماڵى مام جه‌لال له‌گه‌ڵ پڕۆژه‌كه‌ى مه‌لا بهخیتاردان و پێده‌چێ پشتیوانیشى بكه‌ن، چونكه چاره‌نوسى ماڵى تاڵه‌بانى لهپڕۆژهكهى مه‌لا به‌ختیاردا فه‌راهه‌م كراوه و له وته‌كه‌شیدا كه وتویهتى پشت ناكاته حزبه‌كه‌ى مام و به‌جێیناهێڵێت،جگە لەوەى ئاماژەیە بۆ بەرهەم ساڵح و چەند بەرپرسێکى تر، ئاماژه‌یه‌كه بۆ ئه‌وه‌ى چاره‌نوسى ئه‌ندامانى خێزانه‌كه‌ى تاڵه‌بانیش له‌و پرۆژه‌یه‌دا بهتۆكمەیى هێڵرابێتهوه، ئه‌مه سهڕەڕاى ئه‌وه‌ى مه‌لا به‌خیتار پشتیوانیه‌كى به‌هێزى پێویسته بۆ سەرخستنى پڕۆژه‌یه‌كى چاره‌نوسسازى له‌و شێوه‌یه. . زانیارییه‌كانى ناس كورد ئاماژه بۆ ئه‌وه‌ش ده‌كه‌ن، پێناچێ باڵى كۆسره‌ت ڕەسوڵ بهپڕۆژهكهى ڕازیببن، چەند رۆژێک پێش ئێستا ئەو دژیەکیە دەرکەوت، مەلا بەختیار دژى شێوازى یەکلاکردنەوەى پۆستەکانى یەکێتى بوو، کۆسرەت رەسوڵیش بەخواستى هەمووان ناوى برد، لەهەمان کاتیش‌دا لهیهكلاكردنهوهى پۆسته وهزارییهكانى پشكى یه‌كێتیدا، به‌رهه‌م ساڵح و كۆسره‌ت ڕەسوڵ یه‌كیان گرت و پۆسته‌كانیان له‌قازانجى لایەنگرانیان یه‌كلاكرده‌وه و ئێستا ئه‌وان به‌هێزترینى تیمى یه‌كێتین له‌حكومه‌ت و ماڵى تاڵه‌بانى بێكه‌س له‌و نێوه‌نده‌دا مانهونەتەوە و چاوەڕوانى بەهێزبوونەوەن لەنێو حزبەوه، ئه‌و مه‌ترسیه‌ش كه هاته سه‌ر ڕێگه‌ى ماڵى تاڵه‌بانى له‌ڕێگه‌ى شانازى خوشكى هێرۆ ئیبراهیم ئەحمەدەوە به‌ڕوونى ئاماژه‌ى پێكرا، كاتێك ڕایگه‌یاند "ئه‌وه یه‌كێتى بوو یاخود ئه‌نجومه‌نى ناوه‌ندى ڕابردوو و هاودیدانى پێشوو بوو ئه‌و بڕیاره‌یدا..؟" . ئه‌مه سه‌رەڕاى ئه‌وه‌ى هه‌ر له‌گه‌ڵ ئاماژەكردن بۆ سه‌ره‌تایه‌ك له باره‌ى پڕۆژه‌كه‌یه‌وه، ههڕەشهیهكى جدیشى تێدا ده‌بینرێت و تهحهدایهكیشى پێوه دیاره، به‌تایبه‌تى كاتێك كه ده‌ڵێت :"وەکو مەلا بەختیار، لەو کەسانە نیم و ئاکاری سیاسی من نییە لە رۆژە سەختەکاندا حزبەکەم بەجێبھێڵم و پشت بکەمە مام جەلال." . پرسى ته‌وافوق كه‌پێشتر پۆسته باڵا و هه‌ستیاره‌كانى ئه‌و حزبه به‌تایبه‌تى جێگرانى سكرتێرى یه‌كێتى و ئه‌ندامانى مه‌كته‌بى سیاسى پێى یه‌كلاكراوه‌ته‌وه، ئێستا مه‌لا به‌خیتار له‌دژى ده‌وه‌ستێت و ده‌یه‌وێت له‌ڕێگه‌ى ئه‌و پرۆژه‌یه‌وه کۆتایى به‌ته‌وافوقى ناو حزبه‌كه‌ى بهێنێت. . ڕووداوه‌كانى داهاتوو ئه‌وه زیاتر ڕوونده‌كه‌نه‌وه، یه‌كێتى ده‌توانێت كۆنگره ببه‌ستێت تا وه‌كو ئه‌و پڕۆژه‌یه بخرێته به‌رده‌مى، یاخود هه‌ر پڕۆژه‌كه‌ى مه‌لا به‌ختیار پێش له‌دایكبوونى له‌لایه‌ن باڵه ناكۆكه‌كانى حزبه‌كه‌یه‌وه، ده‌مرێنرێت. .