ناس کورد-
شەش کچە خوێندکاری بەشە ناوخۆیی لە پەیمانگای تەکنیکی کۆیە - تەق تەق بەهۆی سوتانی لایت شەحنێکەوە توشی تەنگەنەفەسی بوون و گوازرانەوە نەخۆشخانە.
کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە
هاوکار عەلی، وتەبێژی بەڕێوەبەرایەتی تەندروستیی کۆیە (سێشەممە 11-1-2022) بە "ناس کورد"ی وت، "لە بەشە ناوخۆییەکانی پەیمانگای تەکنیکی کۆیە - تەقتەق شەش خوێندکاری کچ بەهۆی دووکەڵەوە توشی تەنگەنەفەسی بوون و گوازراونەتەوە نەخۆشخانە."
وتیشی، "خوێندکارەکان هیتەریان هەبووە و شەو هەڵیانکردووە کاتێک کارەبا بڕاوە لایت شەحنیان لەسەر داناوە، لە بەرەبەیاندا کە کارەبا هاتووەتەوە بەهۆی ئەوەی شەو نەیانکوژاندووەتەوە هیتەرەکە داگرساوە و لایت شەحنەکە تواوەتەوە و غاز و دووکەڵی دروست کردووە."
ئاماژەی بەوەشکرد، "دوو لە خوێندکارەکان لە نەخۆشخانەی تەقتەق ماونەتەوە و چواریشیان گوازراونەتەوە کۆیە و لەئێستادا ئەوانیش تەندروستییان باشە."