ناس کورد-
ئیحسان شەممەری، سەرۆکی سەنتەری بیرکردنەوەی سیاسی دەڵێت، لەو پرسانەی کە ماون، سەدر سێ ڕێگا دەگرێتەبەر بۆ مامەڵەکردن لەگەڵ ڕکابەرە سیاسییەکانی.
کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە
شەممەری لە بڵاوکراوەیەکدا کە “ناس کورد” بینیویەتی (10-1-2022) ڕوونی دەکاتەوە، لەمەولا سەدر ستراتیژەکانی دابڕین و فەرامۆشکردن، بێلایەنکردن و لەکارخستن، لەگەڵ هەوڵی ڕاکێشانی هەندێکیان لەگەڵ ڕکابەرەکانی دەگرێتەبەر.
دوێنێ یەکشەممە، 9-1-2022، پەرلەمانی عێراق یەکەم دانیشتنی خولی پێنجەمی گرێ دا و تێیدا محەمەد حەلبوسی بە سەرۆک و حاکم زاملی و شیروان عەبدوڵا بە جێگرانی هەڵبژێردران، ئەوەش لەڕێگەی ڕێککەوتنێکی پێشوەختەی سەدر و سونە و پارتی بوو.