ناس کورد-
فازڵ میرانی، سكرتێری مه‌كته‌بی سیاسیی پارتی دیموكراتی كوردستان له‌باره‌ی ئه‌وه‌ی ئاخۆ پارتی هیچ كاندیدێكی بۆ پۆستی سه‌رۆككۆمار هه‌یه یان نا، وتی، "جارێ هیچ بڕیارێكمان نه‌داوه، ده‌بوایه خه‌ڵكێك له ئێمه تێبگات، كاتێك ئێمه جێگری سه‌رۆكی په‌رله‌مانمان هه‌ڵبژارد، ده‌بوایه بزانن كه سه‌رۆك كۆمارمان بۆ خه‌ڵكێكی دیكه جێهێشتووه، به‌ڵام تێكنه‌گه‌یشتن."
کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە
فازڵ میرانی لە لێدوانێکی ڕۆژنامەوانیدا (10-1-2022) وتی، ئه‌گه‌ر له هه‌ڵبژاردنی ده‌سته‌ی سه‌رۆكایه‌تی په‌رله‌مان كه‌موكوڕییه‌ك هه‌بووبێت، پێویسته هه‌موومان كار بۆ ئه‌وه بكه‌ین، ئه‌و كه‌موكوڕییانه له كاتی هه‌ڵبژاردنی سه‌رۆك كۆمار و سه‌رۆكی ئه‌نجوومه‌نی وه‌زیران دووباره نه‌بنه‌وه.
له وه‌ڵامی پرسیارێكیش له‌باره‌ی هه‌ڵوێست و ره‌فتاری جیاوازی پارتی و یه‌كێتیش له دانیشتنی دوێنێی په‌رله‌مانی عێراق، فازڵ میرانی گوتی، پێشبینی ده‌كه‌م ئه‌وه‌ی دوێنێ روویدا به‌شێوه‌یه‌كی كاتی كاریگه‌ریی له‌سه‌ر په‌یوه‌ندییه‌كانی هه‌ردوولا هه‌بێت، به‌ڵام هیوادارم كاریگه‌رییه‌كه درێژخایه‌ن نه‌بێت.
زیاتر بزانە: یەکێتی یەکلابوونەوەی پۆستی سەرۆک کۆماری ڕاگەیاند
هه‌ر له درێژه‌ی وه‌ڵامه‌كه‌یدا سكرتێری مه‌كته‌بی سیاسی پارتی گوتی، له هه‌ڵبژاردنی په‌رله‌مانی كوردستان براده‌رانی یه‌كێتی ده‌نگیان به نێچیرڤان بارزانی نه‌دا بۆ پۆستی سه‌رۆكایه‌تی هه‌رێم، له‌كاتێكدا نێچیرڤان بارزانی له‌پێناو به‌رژه‌وه‌ندییه‌كانی گه‌لی كورد و كوردستان، یه‌كێك بووه له به‌رگریكار و داكۆكیكاره سه‌رسه‌خته‌كانی یه‌كێتی له‌ناو پارتی.. ده‌نگیان پێ نه‌دا، به‌ڵام نه‌بووه رۆژی كۆتایی، له‌كۆتاییشدا به‌بێ ده‌نگی یه‌كێتی، نێچیرڤان بارزانی بوو به سه‌رۆكی هه‌رێم، كاتێكیش ئه‌ركه‌كه‌ی وه‌رگرت، دووباره گه‌ڕایه‌وه بۆ پارێزگاریكردن له یه‌كێتی، ئه‌مه‌ی دوێنێش روویدا له‌وه گه‌وره‌تر نییه كه ده‌نگیان به سه‌رۆكی هه‌رێم نه‌دا.
له‌وه‌ڵامی پرسیارێكی دیكه‌شدا له‌باره‌ی ئه‌وه‌ی ئاخۆ پارتی هیچ كاندیدێكی بۆ پۆستی سه‌رۆك كۆمار هه‌یه یان نا، فازڵ میرانی گوتی: جارێ هیچ بڕیارێكمان نه‌داوه، ده‌بوایه خه‌ڵكێك له ئێمه تێبگات، كاتێك ئێمه جێگری سه‌رۆكی په‌رله‌مانمان هه‌ڵبژارد، ده‌بوایه بزانن كه سه‌رۆك كۆمارمان بۆ خه‌ڵكێكی دیكه جێهێشتووه، به‌ڵام تێكنه‌گه‌یشتن.
زیاتر بخوێنەرەوە: پارتی ’’پێشکەشکردنی کاندیدی خۆی بۆ پۆستی سەرۆک کۆمار’’ یەکلاکردەوە