ناس کورد-
بەڕێوەبەرایەتی هەواڵگری و ئاسایش لە سلێمانی ڕایگەیاند، "چوار تیرۆرست لە پارێزگای سلێمانی دەستگیرکراون."
کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە
بەڕێوەبەرایەتییەكە لە ڕاگەیەنراوێکدا (10-1-2022) دەڵێت، ”بە پشتبەستن بە زانیارییە هەواڵگرییەكان، مەفرەزەكانی بەڕێوەبەرایەتی هەواڵگری و ئاسایشی مەیدانی سلێمانی كە سەر بە بەڕێوەبەرایەتی گشتی هەواڵگری وئاسایشن، بە هەماهەنگی لەگەڵ بەڕێوەبەرایەتی ئاسایشی سلێمانی، توانيان چوار تیرۆرست لە پارێزگای سلێمانی دەستگیربكەن”.
هەر لە ڕاگەیەندراوەكەدا هاتووە، "دەستگیركراوەكان پێشتر لەلایەن دادوەریی و دادگا پەیوەندیدارەكانەوە بەپێی ماددەی (4)ی یاسای بنبڕكردنی تیرۆر، یاداشتی دەستگیركردنییان بۆ دەرچووە، بۆیە ڕێكاریی یاساییان لەدژ گیرایەبەر و ڕادەستی لایەنی پەیوەنیداركران".