ناس کورد-
نەهرۆ ڕواندزى، کاندیدی خولی نوێی پەرلەمانی عێراق لە فراکسیۆنی پارتی بڕیاری دا هاوشێوەی خولی چوارەم، لەم خولەشدا تەواوی مووچەی پەرلەمانتاری دەبەخشێتە هاووڵاتیانی كەمدەرامەتی دەڤەرى سۆران."
کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە
نەهرۆ ڕواندزى لە ڕاگەیەنراوێکدا (8-1-2022) دەڵێت، "بە ئامادەبوونی زۆرینەی ئەندامانی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراقی فیدڕاڵ، سوێندى یاساییمان لە نێو هۆڵی پەرلەمان خوارد و پاشان لە كەش و فەزایەکى ئازاد و دیموكراتی، دەستەی سەرۆكایەتیی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق هەڵبژێردران كە بریتی بوون لە بەڕێزان: "محەمەد حەلبووسی" وەک سەرۆكی پەرلەمان و "حاكم زاملی و شاخەوان عەبدوڵڵا" وەک جێگرانی یەكەم و دووەمی سەرۆكی پەرلەمان."
دەشڵێت، لەم خوولەشدا هەروەک خوولى چوارەم، تەواوی مووچەی پەرلەمانتاریم دەبەخشمە هاووڵاتیانی كەمدەرامەتی دەڤەرە خۆشەوویستەكەم، دەڤەرى سۆرانى ئازیز."