ناس کورد-
هۆشیار زێباری، ئەندامی مەکتەبی سیاسیی پارتی ڕایگەیاند، کاندیدیان بۆ پۆستی سەرۆک کۆماری عێراق نابێت و لەگەڵ لایەنەکانی دیکە لەسەر ئەو بابەتە قسە دەکەن.
کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە
هۆشیار زێباری، ئه‌ندامی مه‌كته‌بی سیاسی پارتی دیموكراتی كوردستان (دووشەممە 10-1-2022) لە لێدوانێکی ڕۆژنامەوانیدا لە بەغدا کە "ناس کورد" بینیویەتی ڕایگەیاند، "دوای دانیشتنی یه‌كه‌می په‌رله‌مان شتی تریش ماوه، ده‌بێت هاوكاربین و ئاگامان له یه‌كتر بێت و مه‌غرور نه‌بین، هەروەها له‌گه‌ڵ لایه‌نه كوردستانییه‌كانیش هاوكار و هه‌ماهه‌نگ بین".
سه‌باره‌ت به بوونی كاندیدی پارتی بۆ پۆستی سه‌رۆك كۆمار، هۆشیار زێباری ئاماژەی بەوەکرد، "نه‌خێر كاندیدمان نابێت و بۆ ئه‌و بابەتەش له‌گه‌ڵ لایه‌نه‌كان قسه ده‌كه‌ین".
زیاتر بخوێنەرەوە: پەیامێک لە پارتییەوە بۆ یەکێتی.. پۆستی سەرۆک کۆمار یەکلابووەتەوە
شەوی ڕابردوو لە میانەی یەکەمین دانیشتنی پەرلەمانی عێراق یەکێتی دانیشتنەکەی جێهێشت و ئامادە نەبوو دەنگ بە دەستەی سەرۆکایەتی پەرلەمان بدات، لەنێویدا شاخەوان عەبدوڵا، کاندیدی پارتی بۆ پۆستی جێگری دووەمی سەرۆکی پەرلەمان، ئەوەش بە هۆکاری ئەوەی پارتی تاکلایەنە لەگەڵ چەند لایەنێکی دیکە ڕێککەوتووە.
ئەو هەڵوێستەی یەکێتی پارتی دیموکراتی کوردستانی توڕە کرد و باس لەوە دەکرا کە لە بەرامبەر ئەوەدا ئەوانیش دەنگ بە کاندیدی یەکێتی بۆ سەرۆک کۆمار نادەن و خۆیان کاندیدیان دەبێت.