گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

چەند ڕۆژێک پشوو ڕاگەیەنرا

پەروەردەی هەرێم لەبارەی ڕاگرتنی خوێندن بەهۆی کۆرۆناوە هاتەدەنگ

2022.01.10 - 09:16
App store icon Play store icon Play store icon
پەروەردەی هەرێم لەبارەی ڕاگرتنی خوێندن بەهۆی کۆرۆناوە هاتەدەنگ

ناس کورد- 

لەدوای بڵاوبوونەوەی گۆڕاوی نوێی کۆرۆنا لە هەرێمی کوردستان، وەزیری پەروەردەی هەرێم ڕایگەیاند، تاوەکو ئێستا هیچ ئەگەرێک بۆ داخستنی قوتابخانەکان نییە و لە داهاتووشدا چاوەڕوانی هەڵسەنگاندنی وەزارەتی تەندروستی دەکەن. 

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

د. ئالان حەمەسەعید، وەزیری پەروەردەی هەرێمی کوردستان لە کۆنفرانسێکی ڕۆژنامەوانیدا (دووشەممە 10-1-2022) ڕایگەیاند، "سوپاس بۆ خوا سەرەڕای هەبوونی ڤایرۆسی کۆرۆنا بە سەرکەوتوویی وەرزی یەکەمی خوێندمان کۆتایی پێهێنا و تاقیکردنەوەکان دەستیان پێکرد." 

 

لەبارەی بڵاوبوونەوەی گۆڕاوی نوێی کۆرۆنا "ئۆمیکرۆن" وەزیری پەروەردە ڕایگەیاند، "ئێمە لە چەند ڕۆژی ڕابردوو لە لیژنەی باڵای ڕووبەڕووبوونەوە کۆرۆنا کۆبووینەوە، هەڵوێستی وەزارەتی تەندروستی درێژەدان بووە بە پرۆسەی خوێندن." 

 

وەزیری پەروەردەی هەرێم ئاماژەی بەوەشکرد، "لەدوای تاقیکردنەوەکان سێ ڕۆژ پشوو دەبێت و دواتر وەرزی دووەم دەست پێدەکات، نازانین ئەوکات بارودۆخی کۆرۆنا چۆن دەبێت، هەڵوێستی وەزارەتی پەروەردە درێژەدانە بە خوێندن، لەگەڵ ئەوەشدا هەڵوێستی وەزارەتی تەندروستی لەبەرچاو دەگرین."