گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

ئەو ژنەی تۆمەتباری ناو کەیسەکە بوو ئازاد کراوە

دۆسیەی سوتانی سێوان‌ قادر و سێ منداڵه‌كه‌ی به‌لاڕێدا ده‌برێت

2019.07.13 - 15:30
App store icon Play store icon Play store icon
 دۆسیەی سوتانی سێوان‌ قادر و سێ منداڵه‌كه‌ی به‌لاڕێدا ده‌برێت

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

ناس کورد پەرلەمانتارێک ئاشکرایدەکات، کەیسی سوتانی سێوان‌ قادر و سێ منداڵه‌كه‌ی به‌لاڕێدا ده‌برێت و ته‌داخولی تێدایه‌ و لێكۆڵینه‌وه‌كانیش وه‌ك پێویست نین. . سۆران عومەر، ئەندامی پەرلەمانی کوردستان لە فەیسبوکی خۆی چۆنیەتی ڕووداوەکەو ڕەوتی لێکۆڵینەوەکانی دادگای بڵاوکردووەتەوەو دەڵێت: كه‌یسی سێوان سه‌ره‌تا پشتیوانی زۆر بوو، لایه‌نه‌ په‌یوه‌ندیداره‌كان به‌ڵێنی لێكۆڵینه‌وه‌ی وردیاندا. . ئەو پەرلەمانتارە ئاشکرای کردووە، بەڵگەکان دەریدەخەن، تاوانه‌کە به‌رنامه‌ بۆ داڕێژراو بووە. . لەوبارەوە سەرچاوەیەکی ئاگادار لە کەیسەکە، بە ناس کوردی ڕاگەیاند، هێشتا کەیسەکە ڕەوانەی دادگای تایبەتمەند نەکراوە، بەوپێیەی دۆسیەکە چووەتە هەولێ رو تەمیزکراوەتەوە و دواتر گەڕێنراوەتەوە، هەر لەبەرئەوە هێشتا دۆسیەکە لە لیکۆڵینەوەدایەو دیار نییە کەی ڕەوانەی دادگای تایبەتمەند دەکرێت. . وتیشی دوو تۆمەتبار لە کەیسەکەدا هەبوون کە یەکێکیان ژنێک بووە و هیچی لەسەر نەبووە لەسەر بەشداریکردنی لەو تاوانەدا، بەڵام تۆمەتباری سەرەکی کە هاوسەری سێوانە، هێشتا ئازاد نەکراوە. . دووپاتیشیکردەوە، کەیسەکە سەرەتا دەستوەردانی تەمیزی تێدا کراوە و نێردرا بۆ هەولێرو دواتریش دەستوەردانی سیاسی تێدا کراوە، هەربۆیە دواکەتووە، بەڵام لە ئێستادا ڕێڕەوی خۆی وەرگرتووەو ڕەوانەی سلێمانی کراوە . سۆران عومەر پەرلەمانتاری هەرێم بە پشت بەستن بە کامێراکانی چاودێری ماڵە دراوسێکانی سێوان قادر، بەڵگەکانی خستووەتەڕوو کە تیایدا هاوسەرەکەی په‌لاماری سێوان ده‌دات لە حەوشەی ماڵەکەی و ده‌بەیەک نه‌وت له‌سه‌ر سه‌ری ڕاده‌گرێ وه‌ك هه‌ڕه‌شه‌ی سوتاندن، دواتریش له‌ئه‌ژنۆی ده‌دات و شه‌لی ده‌كات. . سۆران عومەر لەسەر ڕووداوەکە وردەکاری زیاتری باسکردووەو دەڵێت: پاش ئەوەی تۆمەتباری سەرەکی، لە سێوان دەدات، ده‌ڕوات و ماوه‌یه‌كی پێ ده‌چێت، دواتر به‌پاسكیلێك دێته‌وه‌و ده‌رگای ده‌ره‌وه‌ کلیل دەدات و دووبارە ده‌ڕوات، دواتریش سێوه‌ هه‌وڵی شكاندنی کلیلەکە ده‌دات. . .دەنوسێت: هاوسه‌ره‌ی سێوان ئاگر به‌ماڵه‌كه‌وه‌ ده‌نێ و دێته‌ ده‌ر ده‌ڕوات، نێوانی كڵپه‌ ئاگرەکەو ڕۆشتنی هاوسه‌ره‌كه‌ی چوار چركه‌ی به‌ینه‌، به‌ڵام ده‌ڕوات و پاش كه‌متر له‌ دوو خوله‌ك دووبارە دێته‌وه‌. . جەخت لەوەشدەکاتەوە، لەگه‌ڵ هاوڕێكانی له‌په‌رله‌مان و لیژنه‌ په‌یوه‌ندیداره‌كانی په‌رله‌مان و داواكاری گشتی و ڕێكخراوه‌كانی ژنان و منداڵان و مافه‌كانی مرۆڤ، فشاره‌كان بۆسه‌ر ده‌سه‌ڵاتی جێبه‌جێكردن و دادوه‌ری ده‌گرنه‌به‌ر له‌سه‌ر كه‌یسه‌کەو هه‌وڵی به‌لاڕێدا بردنی. .